تشرینی یه‌که‌م 24, 2018 22:40 Asia/Tehran
  •  پێرسپۆلیس لە خوارترین پلەی لیگ تا سەربانی ئاسیا

ئەو رۆژەی کە" پێرسپۆلیس" هاوڕێ لەگەڵ "برانکۆ" لە خوارترین ڕیزبەندی لیگ دا بوو، هیچکەس بیری لەمە نەدەکردەوە ئەم تیمە بڕیارە چۆناو چۆن دەستی بە ئامانجەکانی ڕابگات. برانکۆ لە کۆتاییەکانی لیگی چواردەهەم هات بۆ ئێران و شەوی چوار شەممە بەرامبەر سەد هەزار تەماشاچی، پێرپۆلیسی بەڕێکردە فیناڵی لیگی پاڵەوانانیی ئاسیا.

 هیچکەسی بیری لەمە نەدەکردەوە پێرسپۆلیس دوای ئەمەی تارێمی ئیزنی یاری پێنەدرا و دوای جیابوونەوەی ئەمیری، موسولمان،مۆحەرەمی و نەکڕینی هیچ یاریزانێکی تازە، بتوانێ بگاتە فیناڵی لیگی پاڵەوانان.بەڵام ئەم پەرجووە بە نۆمایشێکی زۆر جوان لە تیمی برانکۆ دەستکەوت. بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر ئەلدەحیل و ١-٠ لە یاری ڕۆیشتن لەگەڵ ئەلسەد، پێرسپۆلیسی نزیک کردەوە لە یەک هەنگاویی فیناڵی لیگی پاڵەوانان . دوێشەو و لە یاری لیگی پاڵەوانان بە تەماشاچی زۆر  ، پێرسپۆلیس توانیی بۆ یەکەم جار ببێتە فینالیستی ئەم پێشبڕکێیانە.

پێرسپۆلیسییەکان دوای سەرکەوتن لە قۆناخی گرووپی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا توانیان وەکوو تیمی یەکەم بڕۆنە قۆناخی هەشت یەکی بەر لە فیناڵ،بۆ گەییشتن بە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا  ٦ یارییان ئەنجام دا. سوور پۆشانی پێتەختی لەو ٦ یارییە ٣ بردنەوەیان دەستخست، ٢ جار دۆڕاندیان و لە یاریەکیش دا ئەنجامیی یەکسانیان دەستخست.

 

بێ گومان "عەلیڕەزا بێرانوەند" یەکێ لە ئەستێرەکانیی پێرسپۆلیس بوو لە ڕێگای گەییشتن بە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا.بێرانوەند ڕۆژی ڕابردوو بە یاریی زۆر تەکنیکی خۆی یارمەتیی هەرە باشی بە پێرسپۆلیس دا تا بتوانێ لە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دا ئامادە بێت .

بەرپەرچدانەوەی زەبری سەری ژاوی لە لایەن بێیرانوەند

دوا بە دوای ڕۆیشتنی" تارێمی" لە یانەی پێرسپۆلیس کەس بیری لەمە نەدەکردەوە "عەلی عەلیپوور" جێگای چۆلی ئەو پڕکاتەوە.عەلیپوور یارییەکی  درەوشانی ئەنجام دا و توانی لە خولەنایابەکانی ئێرانیش ببێ بە گۆڵکاری ئێران. هەروەها "سیامەکی نێعمەتی" وەکوو دیاردەی پێرسپۆلیس توانیی لە یاریی دوێشەو گۆڵی یەکسانی بە ئاکام بگەینێت.

خۆشحالی سیامەکی نێعمەتی دوای وەشاندنی گۆڵ

"سەید جەلال حسەینی" یەکێ لە هۆکارانی سەرەکی سەرکەوتنی پێرسپۆلیس لە ڕکابەرەییەکانی ئەم وەرزەی لیگی پاڵەوانانی ئاسیایە. کاپیتانی سوور پۆشانی پێتەخت جگە لە کردەوەی درەوشانی لە هێلی بەرگری ئەم تیمە دا، ٢ گۆڵی بۆ پێرسپۆلیس وەشاند لە قۆناخی حەزفی لیگی پاڵەوانان . شایانی باسە "گادووین مەنشا" سەرە ڕای ئەمەی نەیتوانیی لە خولە نایابەکان دا چاوەڕوانییەکان جێبەجێکات بەڵام لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا چالاکی زۆر باشیی لە پێرسپۆلیس دا هەبوو.

سەید جەلال حسەینی و گادووین مەنشا و ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنا ژاوی 

 

غەنیمی پێرسپۆلیس لە فیناڵ/ کاشیما ئانتلرز پڕ شانازیی ترین تیمی ژاپۆن
 

کاشیما ئانتلرز، بە تێپەڕین لە "سوان سامسۆنگی" کۆریای باشووری گەییشتە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا تا لە یاری فیناڵ بەرەو ڕووی پێرسپۆلیس بێت.

تیمی کاشیما ئانتلرز

یاری لەگەڵ پێرسپۆلیس یەکەمین بەرەوڕوو بوونەوەی "کاشیما ئانتلرز" لەگەڵ تیمێک لە ڕۆژئاوای ئاسیایە.کاشیما لە ساڵی ٢٠١٦ خانە خوێ ئەم ڕکابەرییانە بوو و بە سەرکەوتن بە سەر نوێنەرانی ئۆقیانووسییە، ئەفریقا و ئەمریکای باشووری  گەییشتە فیناڵی ئەم پێشبڕکێیانەو لە وێدا بوو بە غەنیمی ڕیئالی مەدرید و تا کاتی زێدە بڕستی بەم تیمە بڕی و ئەنجام بوو بە جێگری پاڵەوان.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ