کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ئەربەعین
كەربەلای ئێراق میوانداری ملوێنان زیارەتكار بۆ شینگێڕی ئەربەعینی حسێنی(ع)ە. هەمووساڵی لە ئەربەعینی ئیمام حسێن(ع) ئیمامی سێیەمی شیعەكانی جیهان، ملوێنان زیارەتكاری عێراقی و بیانی لە كەربەلای پیرۆز بۆ سالاری شەهیدان شینگێڕی دەكەن و فرمێسك دەڕێژن.
هەر ئێستا کۆبوونەوەی پڕ شۆری ئافرەتان و پیاوانی ئەوینداری حسەینی کە تەنیا شیعەکان و موسولمانایش نین بەڵکوو ئازادیخوازانی جیهانیشیان تیا دایە لەو ڕێ وڕەسمە دا بەشداری دەکەن. لەو ڕێ وڕەسمەدا کەسان و تاقمی جۆر بە جۆر لە ناوچەکان، ڕەگەزەکان و سەلیقەی جۆر بە جۆر لەتەنیشت یەکتر دان و یەکێتی و هاودڵی ئەوان تەشک دەگرێت و دڵەکانیان لە یەکتر نزیک دەبێتەوە.
لەم کۆبوونەوەدا کۆمەڵێک لە زانایان و بیرمەندان لە عێراق، ئێران ، ئەندۆنزیا، ئەفریقیای باشووری، نەیجێریا، بەحرەین، یەمەن، کنیا، ئاڵمانیا، بریتانیا، ئەمریکا، بەرپرسان و مامۆستایان زانکۆو توێژینگەکانی ئێرانی و عێراقی بەشدارن.
ئەربەعین ڕێزنان لە کلتووری عاشورایی ، هاوپشتیی ئوممەتی موسڵمان، بەسیرەت و بەرچاوڕوونیی سیاسی، کۆمەڵگای مەهدەوی، دەستەڵاتی زەینەبی، پەیوەندیی ڕۆشنبیری و میدیایی جیهانی ئیسلام و دیالۆگی خۆڕاگری لەو تەوەرانەی ئەم کۆبوونەوەیەیە.
ملوێنان زیارەتکار لە سەرتاسەری جیهانەوە لەم ڕۆژانەدا بۆ ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی(ع) دەگەنە شاری کەربەلا لە باشووری عێراق دا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: سوپاس بۆ خودا بەملوێنان کەس لە خەڵکی ئێران و ئێراق و خەڵکانی دیکە ، ئەو ڕێگایە دەپێون.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە پیاسەی ئەربەعینی حوسێنی(ع) یەک لە ڕووداوە شاز و هەرە هەڵکەوتووەکانە کە خودا بۆ پەیڕەوان و هۆگرانی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت(ع) ی ڕەخساندووە، فەرمووی: دەبێ سوپاسی خوداوەندی باریتەعالا بکەین لەبەر ئەو نێعمەتە.
ئهڤیندارانی حهزرهتی ئیمام حسێن(ع) له دهسپێکی ڕێگاکهیاندا ، به کۆڵەپشتییهکی سووک و سۆڵ و پێڵاوی ساده و خۆراکێکی کهم ، له شاری نهجهفهوه پێ دهنێنه رێگای شهیدایی. کراس و جل و بەرگ هەموو کەل و پەلییان هەر لە هەمان دەسپێکی ڕێگا لە خۆ جودا کردۆتەوە بە پێی دڵ ، هەنگاو بە هەنگاو دەچنە پێشەوە.
ئاسمانی دڵیان به تاسهوه چاوهڕێی گهیشتن به حهرهمی ئیمام حسێن(ع)ـه و دهستهکانیان تینوویی زهریح و بارهگای پاکی ئهو حهزرهتهیه
ئێستا بە پێ ڕۆیشتنی ئەربەعینی حسێنی گەورەترین کۆبوونەوەی مرۆیی لە جیهان دێتە ئەژمار.
ئیمام حوسێن(ع) دەڵێ: دەمهەوێ چاکسازیی لە حکومەت دا بەدیی بێنم و ئەمەش بابەتێکە کە پێشتر و ھەتا ئەو کاتە ئەنجامی نەگرتووە«بل انما اردت الاصلاح،انما خرجت ارید الاصلاح فی امه جدی» واتە: ئەم کارە چاکسازییەو ئەم چاکسازییەش تەنیا بەھۆی ڕاپەڕین و ڕاوەستانەوە مسۆگەر دەبێت.