کانونی یه‌که‌م 06, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • نوێژ و پێویستی مرۆڤی ئەمڕۆ بە نزا و پاڕانەوە

بیست و حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرانسەریی نوێژ بە دروشمی "شێوازەکان و ڕێگاکانی بانگەواز بۆ نوێژ" بە ەبشداری 1600 میوان و 400 بەرپرسی ولات، لە هۆڵی ئەمیر کەبیری زانکۆی شاری سمنان بەڕێوە چوو.

یست و حەوتەمین جڤینی سەەرانسەریی نوێژ

ئەمساڵ لە بیست و حەوتەمین جڤینی سەەرانسەریی نوێژ، 1536 بەرهەم لە بوارە جۆربەجۆرەکان وەکوو ئیقامە و هەنگاوی داهێنەرانەی دیجیتال گەیشتبووە ناوەندی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە.

"حەسەن ڕوحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەم کۆبوونەوەدا، نوێژی بە رێشاندەری مرۆڤ و ئامرازی زیکری ڕەحمانیەتی خودا لێک دایەوە و پێداگریشی کرد کە: "نوێژ نوێژ سیمای ئایین و نوێژی بەکۆمەڵیش، هێمای دەسەڵاتی ئایینی ئیسلامە. ئەمڕۆکە بەمەبەستی گەیشطن بە مەعنەویەت و ڕاوەستان لەبەرامبەر کێشە و گوشارەکاندا، دەبێ پەنا بۆ نوێژ بەرین، چوونکە نوێژ کۆڵەکە و ئەستوونی ئایینە!"

یست و حەوتەمین جڤینی سەەرانسەریی نوێژ

ڕوحانی هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی 15 کەس و ڕێکخراوی هەڵبژێردراو کرد لە بواری نوێژدا.

یست و حەوتەمین جڤینی سەەرانسەریی نوێژ

سەرۆک کۆمار هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە واتاکانی قورئان تەنیا سەبارەت بە نوێژ لە ئیسلامدا نییە، بەڵکوو لە هەموو ئایینەکاندا هەیە، گوتیشی: خودا، لە میانەی اسەکردن لەگەڵ حەزرەتی مووسا (ع) و لەیەکەم فەرمانەکانیدا، ڕاسپێری بەڕێوەبردنی نوێژی پێ دەکات و کاتێکیش حەزرەتی عیسا (ع) لە منداڵیدا دێتە قسە کردن و دان بە ڕاستینە بوونی خۆی و پاکیی دایکیدا دەنێت، ڕادەگەینێت کە خودا ئەمری نوێژی بە من کردووە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی بیست و حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرتاسەریی نوێژ، ئەم کۆبوونەوانەی بە نیشانەی ئەرک بەجێھێنان لە ھەمبەر فەریزەی نوێژدا زانی.

لە پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ بیست و حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرتاسەریی نوێژدا ھاتووە: کۆبوونەوەی ساڵانەی نوێژ لە لایەکەوە نیشانەی بەجێھێنانی حەق لە بەرامبەر فەریزەی نوێژە کە دەتوانێ ڕۆح بە بەر تەواوی کردارو فەرزەکانی دیکەدا بکات و بیانبووژێنێتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە خزمەتێکی گەورەی دیکەیە بەوانەی کە حەقی ئەم خەڵاتە ئیلاھییە نازانن و لە بارەیەوە خەمساردو کەمتەرخەمن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  جەختی کردووە: نوێژ کاتێک کە بەوپەڕی خاکەڕاییەوە بەرپا دەکرێت، کۆمەڵگا بەرەو چاکسازی و ڕاستبێژی لە زمان و کرداردا ڕادەکێشێ و ئاستی بەرز دەکاتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بەشێکی ھەرە گرینگی کێشە و ئالوودە بوونەکانی ئێمە لە بەر خۆنەبان کردن لەم ڕاستییە وشداریدەرەیە، بە ڕاشکاوی پێی داگرتووە کە: ئا لەم ڕووەوە برەو پێدانی نوێژ بە تەواوی شێوازە کاریگەرەکانیەوە، لە ڕیزی ئەو ئەرکە گەورانەدایە کە ھەر ھەموو دەبێ گرینگایەتیی بۆ دابنێن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پەروەردەو بارھێنانی وەک یەکێک لە بوارە کاریگەرەکان لە برەو پێدانی نوێژدا ناساندو وتیشی: قوتابخانەکان بە نوێژخوێندنی تازەلاوان بڕازێننەوە، چونکو ئەمە باڵاترین دەستەبەرو گەرەنتییە بۆ تەندروستیی داھاتووی کۆمەڵگا.

 

 

سەرپەیڤ