ماڵپەڕێکی ئوسترالیایی : ئێران یەک لە بانگەشەکارانی سەرەکیی جامی گەلانی ئاسیایە
ماڵپەڕێکی ئوسترالیا ڕایگەیاند، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، کۆریای باشوور و ژاپۆن وەک بانگەشەکەرانی سەرەکیی پاڵەوانیین لەجامی گەلانی ئاسیادا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا (خوێندکارانی ئێران) و بەپێی نووسراوەی ماڵپەڕی "نیوز ستاری ئوسترالیا"؛ لەو ناوەدا، سێ تیمی ئێران، کۆریای باشور و ژاپۆن بارودۆخێکی باشتریان هەیە لەچاو تیمەکانی دیکەی ئاسیایی .
داڕشتی ئەو تیمانە وەرزشکارانێک لەخۆ دەگرێ کە بەئاسانی دەتوانن ڕکابەرییەکی جیاواز بخەنەڕوو . بۆ وێنە، "سەردار ئازمون"ی ئێرانی، "یوشیدا "ی ژاپۆنی و"سون هیونگ مین"ی کۆریایی ئەو ئەستێرانەن کە لەئاستی جیهانیدان و دەتوانن بە یاریی سەرنجڕاکێشیان لەو جامەدا، هەمووان سەرسام بکەن.
نیوز ستار ئوسترالیا ڕایگەیاند: لەو ناوەدا ئوسترالیا دەبێ بەوردی هۆشی بە ئێرانەوە بێ. ئێران لە خولی ڕابردوودا لە لێدانی سزا یان پێناڵتی ، لە پێشبڕکێکان لادراو زۆر دەمە کە "کارلۆس کەیرۆش" ڕاهێنەری ئەو تیمە بە هاواهەنگییەکی باڵایە.
دوا یاریی ئوسترالیا وئێران، هەمان یاریی بەناوبانگی١٩٩٧ـە کە بە ئەنجامی دوو بە دوو کۆتایی پێهات. لەو کاتەوە کە ئوسترالیا بوو بە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، لەگەڵ ئێران نەکەوتووەتە ململانێ و ڕەنگە ئەو ڕەوتە لەجامی گەلاندا بگۆڕێ.