کانونی دوھەم 03, 2019 16:02 Asia/Tehran
  • پێنج ملوێن دۆلار خەڵات بۆ پاڵەوانی جامی گەلانی ئاسیا و کەڵک وەرگرتن لە ڤی ئەی ئاڕ لە قۆناخی هەشتەمدا

جامی گەلانی ئاسیای٢٠١٩ی ئیمارات بە چەند گۆڕانی بنچینەیی بەڕێوە دەچێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا و بەگێڕانەوە لە "الڕای"؛ جامی گەلانی ئاسیا٢٠١٩ بەمیوانداریی ئیمارات بەڕێوە دەچێ.

ئەو ڕکابەرییە مەزنە بەچەند گۆڕانێک بەڕێوە دەچێ کە بەرلەوە شایەتی نەبووین. بۆ یەکەمجار تیمی پاڵەوان و گشت تیمەکان خەڵاتی دراڤی وەردەگرن.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرانی ئەو پێشبڕکێیە تیمی پاڵەوان پێنج ملوێن دۆلار خەڵات وەردەگرێ . ئەوە لەکاتێکدایە کە تیمی دووهەمی پاڵەوانی سێ ملوێن دۆلار و تیمەکانی سێهەم و چوارەم یەک ملوێن دۆلار خەڵاتی نەخدیی وەردەگرن.

تیمەکانی دیکەی بەشدار لەو پێشبڕکێیەش هەرکامەیان ٢٠٠هەزار دۆلار بە خەڵات وەردەگرن.

لە جامی گەلانی ئاسیای ئیمارات لە داوەری پێنجەم کەڵک وەردەگیرێ و لە قۆناخی هەشتەمیش لە یاریدەری داوەری ڤیدیۆیی(ڤی ئەی ئاڕ) یارمەتی وەردەگیردرێ. هەروەها ئەگەر یارییەکە بگاتە کاتی زێدە ، تیمەکان دەتوانن چوارەمین گۆڕانی وەرزشکار  و جێگۆڕکێشیان ئەنجام بدەن.

سەرپەیڤ