کیشوەرێک و بیست و چوار تیم و بە ملیاران ئاوات
لە شەممەوە پڕحەشیمەت ترین کیشوەری جیهان نوقمی تۆپی پێ دەبێ. بۆ ئەڤیندارانی تۆپی پێی گوزەراندنی رۆژانی ساردی زستان بە تەماشاکردنی پێشبڕکێی پڕ لەهەیەجانی تۆپی پێ، باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە بەهار، بەهارێک کە بۆ وڵاتی پاڵەوان و سەرکەوتووی یازدەی ڕێبەندان و زووتر لەهەمیشە خۆی دەردەخات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ لە کاتێک کە ئەندامانی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاریان دا هەتا ئاسیا پاش ئەمریکای باشوور، دووهەم کیشوەر بێ کە تێیدا وڵاتان، لەژێر ناوی پێشبڕکێ گەلێک بەناوی جامی نەتەوەکان پێکەوە بکەونە ململانێ، نزیک بە شەست و سێ ساڵ تێدەپەڕێ. لەو زەمانە دوور و درێژەدا ڕووداوی زۆر ڕوویان داوە. وڵاتانێک لە کیشوەری ئاسیا جیابوونەوەو وڵاتانی نوێ بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بوون. ژمارێک وڵات لەبەر هۆ و هەگەری جۆراوجۆر لەژێرناوی جیاجیادا و لەماوەی ئەو ساڵانەدا بەشداری پێشبڕکێکان دەبوون.
جامی گەلان لە رۆژی شەممە١٥ی بەفرانبار بەمیوانداریی ئیمارات دەس پێ دەکا، و یەکەم خولە کە بەئامادەبوونی بیست و چوار تیم بەڕێوە دەچێ. قرقیزستان، فیلیپین و یەمەن، یەکەم جارە بەشداری ئەو ڕکابەرییانە دەبن. دوو تیمی سەرکەوتووی هەر گرووپێک لەگەڵ چوار تیمی سەرکەوتووی پلە سێهەم، ١٦ تیم قۆناخی هەشتەم پێک دێنن.
پێشبڕکێکان بە یاریی ئیمارات- بەحرەین لە گرووپی "ئەی" دەس پێ دەبێ. ئەو گرووپەی ڤێتنام و هیندستانیش لەخۆ دەگرێ.
ئوسترالیا بە میدالیای پاڵەوانەتی خولی پێشوو لە گرووپی "بی" دا بۆ هەڵکشان ڕێگایەکی دژواری لەبەردەمدا نییەو خەنیمەکانی واتە سوریا، فەلەستین و ئۆردۆن ململانێیەکی چڕوپڕیان دەبێ بۆ هەڵکشان وەک تیمی دووهەم و ڕەنگە یەکێک لە تیمە سەرکەوتووە سێهەمەکان. فەلەستین بە ئەنجامدانی یارییەکی یەکسان لەهەمبەر ئێراندا پێشانی دا کە خەنیمێکی نازیرەک نییە بۆ هەر سێک تیمەکە.
نازناوی چالاکترین تیمی ئەو جامە ڕەنگە شیاوی کۆریای باشوور بێ. ئەوان لە یاریی دۆستانەی ئەم دواییەیان تیمی ئۆرۆگۆئەیان شکست داو لەگەڵ تیمی شیلی بەیەکسان کۆتاییان بە ململانێکە هێنا. هەڵبەت دوایارییان لەهەمبەر عەرەبستاندا بوو کە بێ تۆمارکردنی گۆڵ، کۆتایی پێهات.
ئێران بە ڕاهێنەریی "کارلۆس کەی ڕۆش" شانسێکی بەرزی هەیە بۆ گەیشتن بە پلەی پاڵەوانی بەتایبەت ئەگەر لە گرووپەکەیدا ببێ بە سەروونشین هەتا قۆناخی پێش فیناڵ خەنیمێکی بەهێز نایەتە سەر ڕێگای. هەشت ساڵ لە ئامادەبوونی کەی ڕۆش لە هەڵبژاردەی ئێراندا تێدەپەڕێ و پاڵەوانیی لە جامی گەلانی ئاسیا دەتوانێ هەم خەڵک و هەم کەی ڕۆش ڕازی بکات. ئەگەرچی کەی رۆش ڕاگرتنی دڵی خەڵکی بەلاوە گرینگترە لە بردنەوەی جامی پاڵەوانی.
یازدەی ڕێبەندان جامی پاڵەوانی بە دەست یەکێک لە کاپیتانەکان بەرز دەکرێتەوە، ئەنجام هەرچییەک بێ تۆپی پێی ئاسیا مانگێکی پڕهەیەجانی لەبەردەم دایە، تۆپی پێیەک کە تایبەتمەندییەکەی سەرسام کردنە کەوابوو خۆتان بۆ هەر ڕووداوێک لە ئێستاوە ئامادە بکەن.