کانونی دوھەم 04, 2019 19:45 Asia/Tehran
  • یاساشکێنی ئیمارات وەک میوانداری جامی گەلانی ئاسیا

ئیمارات، میوانداری پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیا بە پێشگرتن بە هاتنی پێنج پەیامنێر و بەرپرسێکی قەتەری، پرۆتۆکۆلی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پێشێل کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی ماڵپەڕی "وەرزش سێ"؛ میوانداریی جامی گەلانی ئاسیا ٢٠١٩، سەرباری یاسای کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لەمەڕ ئیزن پێدان بە هاتنی تیمە بەشدارەکان، هەموو میدیا ئاسیایی و جیهانییەکان و تەماشاوانان، پێشی گرتووە بە هاتنی پەیامنێرانی قەتەری بۆ ئیمارات.

هەروەها بەرپرسانی ئیمارات پێشیان گرتووە بە چوونی "سەعود مۆهەننەدی" جێگری سەرۆکی قەتەریی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاو سەرۆکی کۆمیتەی پێشبڕکێکانی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ ئیمارات.

ئیمارات لەم دواییەدا پەیوەندیی دیپلۆماتیکی خۆی هاوکات لەگەڵ کێشە سیاسییەکانی نێوان قەتەر و عەرەبستان پچڕاند، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئیمارات بەرپرسی میوانداریی ئەو پێشبڕکێیانە بەدوور لە پرسە سیاسییەکانە.

حەڤدەهەمین خولی جامی گەلانی ئاسیا بەئامادەبوونی بیست و چوار تیم لە پێنجی ژانڤییەوە هەتا یەکەمی فێڤرییەی٢٠١٩ بەمیوانداریی ئیمارات بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ