کانونی دوھەم 08, 2019 08:52 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی فیفا لە تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ (فیفا) شەوی سێ شەممە لە ماڵپەڕەکەی خۆی دا ڕێزی گرت لە تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ(فیفا)، دوای سەرکەوتنە پڕلەگۆڵەکەی ئێران لە ھەمبەر یەمەن دا نووسی : پاڵەوانی سێ خولی جامی گەلانی ئاسیا ھەر لە دەستپێکی کێبەرکێکەدا ھەڵکشا.تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم ململانێی لە جامی گەلانی ئاسیا بە پێنج گۆڵ خەنیمی یەمەنیی خۆی وەلا نا و ئا بەمجۆرە تواناییەکانی خۆی بۆ خەنیمە ئاسیاییەکانی دیکەی ئاشکرا کرد.

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەو داواکارانەی سەرەکیی بەدەست ھێنانی ناسناوی پاڵەوانەتیی حەڤدەھەمین خولی جامی گەلانی ئاسیایی ٢٠١٩ یە ، یەکەم ململانێی خۆی لەم کێبەرکێیانەدا بە سەرکەوتنێکی پێنج گۆڵە لە بەرامبەر دەستی بەتاڵی یەمەن دا کۆتایی پێ ھێنا.

ململانێی تیمەکانی نیشتیمانیی ئێران و یەمەن لە تاقمی چواری حەڤدەھەمین خولی جامی گەلانی ئاسیایی ٢٠١٩  لە کاتژمێر ١٩ و ٣٠ خولەکی ڕۆژی دووشەممە بەکاتی تاران  لە یاریگەی موحەممەد بن زایدی شاری ئەبوزەبیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەرپا کراو شێرە پیاوانی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرەنجامی پێنج بە سیفر یەمەنی بردەوە.

مەھدیی تارمی لە خولەکی ١٢و٢٥، ئەشکان دژاگە لە خولەکی ٢٣ ، سەردار ئازمون لە خولەکی ٥٣ و سامان قودوس لە خولەکی ٧٨ گۆڵەکانی ئێرانیان نەخشاندولە ئەنجام دا تابلۆی یاریرگاکە ژمارەی پێنج لە بەرامبەر سیفری بە قازانجی تیمی نیشتیمانیی ئێران نیشان داو ئا بەمجۆرە یاریزانانی ئێرانی بە سەربەرزی گۆڕەپانی یارییەکەیان بەجێ ھێڵا.

«ڕیوجی ساتۆ» لە ژاپۆنەوە داوەری کردنی یارییەکەی بە ئەستۆ بوو.

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دووھەمین ململانێی خۆی دا لە حەڤدەھەمین خولی جامی گەلانی ئاسیایی ٢٠١٩ ، ڕۆژی شەممە ١٢ی ژانویە بەرەوڕووی تیمی نیشتیمانیی ڤییەتنام دەبێتەوە.

سەرپەیڤ