عەرەبستانیش بوو بە موسافیری یەک لە هەشتی یەکجاری جامی نەتەوەکان
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستان بە سەرکەوتن لە هەمبەر لوبنان چوونە سەری خۆی بۆ قۆناغی سڕینەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا یەکجاری کردەوە .
بە گۆێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ، لە درێژەی کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ؛ عەرەبستان لە یاریگەی مەکتووم بن ڕاشدی دوبەی و لە گەڵ دوبەی کێبەرکێی کرد . یاریزانانی پیتسی کە لە یاری یەکەمی خۆیاندا بە چوار گوڵی کوریای باکووری شکست دا بوو لە خولەکی 12 گوڵیان لێدا . فەهەد ئەلموالد توانی بە شووت لە سەر پا بە جوانی دەروازەی لوبنان بکاتەوە و تیمەکەی بخاتە پێشەوە . لە درێژەی دا بە کەوتنە بەری لوبنان جارێکی دیکە موالد توانی گوڵێکی دیکە لێ بدات و بەڵام ئەم جارەش چانسی نەبوو تا نیوەی یەکەم بە سەرکەوتنی یەک بە سەر سیفری عەرەبستان کۆتایی پێ بدات لە نیوەی دووهەمدا سەعوودیەکان مەیدانداریان کرد تا ئەوەی کە لە خولەکی 67 ناردنی " موالد لەناو دەروازە گەیشتە حسین ئەلمەقهووری تا ئەو یاریزانە لە ئاکامدا بە سەرکەوتنی دوو گوڵە کۆتایی پێی هات . لە دیداری دیکەی ئەو گرووپە سبەینێ یەکشەمە قەتەر لە گەڵ کوریای باکووری کێبەرکێی دەکات .