جامی گەلانی ئاسیا٢٠١٩ و هەڵکشانی سەرکەوتووانەی ئۆزبەکستان بۆ قۆناخی هەشتەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i355892-جامی_گەلانی_ئاسیا٢٠١٩_و_هەڵکشانی_سەرکەوتووانەی_ئۆزبەکستان_بۆ_قۆناخی_هەشتەم
تیمی تۆپی پێی ئۆزبەکستان بە سەرکەوتنی پرلەگۆڵی بەسەر تورکەمەنستاندا بۆ قۆناخی هەشتەمی پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیا هەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2019 09:38 Asia/Tehran
  • جامی گەلانی ئاسیا٢٠١٩ و هەڵکشانی سەرکەوتووانەی ئۆزبەکستان بۆ قۆناخی هەشتەم

تیمی تۆپی پێی ئۆزبەکستان بە سەرکەوتنی پرلەگۆڵی بەسەر تورکەمەنستاندا بۆ قۆناخی هەشتەمی پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیا هەڵکشا.

لەو یارییەی گرووپی شەشی جامی گەلانی ئاسیا هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان بەئاسانی توانی خەنیمەکەی بە ئەنجامی پڕلەگۆڵی چوار بە سفر بباتەوە. ئۆزبەکستان لەماوەی نەوەد خولەکی پێشبڕکێکە ، یارییەکی خۆش و سەرنجڕاکێشی بەرامبەر خەنیمەکەی ئەنجامداو بەتەواوەتی کۆنترۆڵی تۆپ و گۆڕەپانی گرتبووە دەست. یاریزانانی ئۆزبەکستان بەم سەرکەوتنەیان و بە ژماری گۆڵی زیاتر کەوتنە ریزی سەرەوەی گرووپەکەیان هەتا بە ئەنجامێکی یەکسان هەمبەر بە ژاپۆن، وەک تیمی سەرەوەی گرووپەکە بگەنە قۆناخی دواتری جامی گەلانی ئاسیا. "سەیدیکێف" لە خولەکی١٧، "ئیلدار شاەمورادۆف" لە خولەکەکانی٢٤و٤٣ گۆڵیان بۆ ئۆزبەکستان تۆمار کرد. تورکەمەنستانیش بە قەبووڵ کردنی دووهەم شکستی، بێ ئیمتیاز مایەوە. بەرلەوە، ژاپۆن بە شەش ئیمتیاز هەڵکشانی لەو گرووپە، مسۆگەر کردبوو.

حەڤدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیا٢٠١٩ لە ١٥ی بەفرانبارەو بەئامادەبوونی بیست و چوار تیم لە ئیمارات دەس پێ بووە.