ئەمڕۆ یاری هەڵبژاردەی ئێران و ئێراق لە موندیالی هەڤدەهەم
کانونی دوھەم 16, 2019 16:15 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئه مڕۆ چوارشەممە لە سێیەمین یاری خۆیان دا لە موندیاڵی گەلانی ئاسیا لەگەڵ ئێراق یاری دەکات .
یاری هەڵبژاردەی تۆپی ئێران لەبەرامبەر ئێراق لە چەند بوار دا گرینگە و بە چەشنێک یارییەکی قەرەبووکەرانە بۆ تیمی ئێران دێتە ئەژمار .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بیست و یەک ساڵ لەمەوبەر هەرلەم یاریگەیە لە گەڵ ئێراق یاری کرد و بە ئەنجامی دوو بەسەر یەک لەم تاقمە شکستی خوارد .
ئەمە لە بارودۆخێک دایە کە خولی پێشووی پێشبڕکێکانی موندیاڵی گەلانی ئاسیا لە ساڵی 2015 لە ئوسترالیاش، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە قۆناخی یەک چوارەمی کۆتایی لە بەرامبەر ئەم تیمە، دۆڕاندی.
بەڕاستی ئەم یارییە بۆ هەڵبژاردەی ئێران کە گەیشتنی بۆ قۆناخی دواتر یەک لایی کردوەتەوە خاوەن گرینگایەتییەکی زۆرە.