جامی گەلانی ئاسیا ؛ ئێران وەکوو سەرچڵ چوو بۆ قۆناغی وەلانان
تیمی تۆپی پێی ئێران بە ئەنجامی یەکسان بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق وەکوو سەرچڵی گرووپی چوارەم چووە قۆناغی وەلانانی گەلانی ئاسیا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەکانی نیشتمانی تپی پێی ئێران و عێراق لە گرووپی چوارەمی حەفدەهەمین خولی ڕکابەرییەکانی جامی گەلانی ئاسیا لە کاژێر ١٩و ٣٠ دوێنێ چوار شەممە لە یاریگەی "ئالی مەکتووم" دۆبەی دەستپێکرا کە ئەم یارییە بە ئەنجامی یەکسانی بێ گۆڵ کۆتایی هات.
هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لە قۆناخی گرووپی حەفدەهەمین خولی ڕکابەرییەکانی جامی گەلانی ئاسیا، لە گرووپی چوارەمی "D" لەگەڵ یەمەن، ڤییەتنام و عێراق هاوگرووپ بووە.
هەڵبژاردەی تپی پێی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە قوۆناخی هەشت یەکی جامی گەلانی ئاسیا بەرەو ڕووی یەکێ لە تیمەکانی سێهەمی گرووپەکانی E,BوFدەبێتەوە.
فەلەستین لە گرووپی B پلەی سێهەمی دەستخست و یەکێ لەو تیمانە دەبێت کە ئێران ڕەنگە لە قۆناخی هەشت یەکێ بەرلە فیناڵ بەرەو ڕووی ئەو تیمە بێت. عۆمان ، لۆبنان، تۆرکەمەنستان ، کۆریای باکووری لە وێنەی تیمەکانی دیکەن کە ڕەنگە ئێران یارییان لەگەڵدا بکات. چارەنووسی ئەم بابەتە شەوی یەکشەممە ڕوون دەبێتەوە. حەفدەهەمین خولی جامی گەلانی ئاسیا بە ئامادە بوونی ٢٤ تیم لە پێنجەمی ژانویە تا یەکەمی فێڤریەی ٢٠١٩ بە میوانداری ئیمارات بەڕێوە دەچێت.