کانونی دوھەم 19, 2019 19:23 Asia/Tehran
  • موندیالی گەلانی ئاسیا، داکۆکی تەماشاوانانی ئێران لە هەڵبژاردەی تۆپی پێ ، بێ وێنەیە

ڕۆژنامەیەکی عومانی داکوکی بینەرانی ئێرانی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی بە بێ وێنە زانی و داوای لە کۆمپانیەکانی عومانی کرد کە بواری ئامادەبوونی لایەنگرانی ئەو وڵاتە لە یاری لەگەڵ ئێران بڕەخسێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عومان کە توانی بە بردنەوە لە تورکمەنستان بگاتە قۆناخی یەک هەشتەمی کۆتایی موندیاڵی گەلانی ئاسیا ، سبەینێ یەکشەممە لە  ئەبووزەبی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران یاری دەکات.

رۆژنامەی وەتەن ی چاپی عومان وێڕای بانگێشتن لە لایەنگرانی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە بو ئامادەبوون لە یاریگە، لە کومپانییەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەتی و تایبەتی عومانی خویست بواری ئامادەبوونی تەماشاوانانی  هەڵبژاردەی  ئێران نوسی : لایەنگرانی ئێرانی ئامادەبوونێکی بەربڵاو، بەشکۆ و بێ پەلاوێزیان دەبێت و بەشێوەیەکی بێ وێنە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان هان دا و داکۆکی لێ دەکەن بەتایبەت ئامانجی ئەوان پاڵەوانەتی لە ئاسیایە  و دەیانەوێ هەربەم ناوە بگەڕێنەوە بۆ تاران.

سەرپەیڤ