موندیالی گەلانی ئاسیا- ئیمارات ، ڤێتنام سەرسووڕهێنەر بوو، نەمانی ئەردەن لە وەشاندنی پناڵتی
کانونی دوھەم 20, 2019 19:01 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڤێتنام بەسەرکەوتن لەبەرامبەر ئەردەن لە وەشاندنی پناڵتی گەیشتە قۆناخی یەک چوارەمی کۆتایی موندیاڵی گەلانی ئاسیا و بوو بە هۆی سەرسووڕمان لە پێشبڕکێکان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، لە یەکەم یاری قۆناخی یەک هەشتەمی کۆتایی موندیاڵی گەلانی ئاسیا ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردەی ڤێتنام لەگەڵ ئەردەن بە ئەنجامی یەک - یە ک گەیشت و لەکاتی زێدە دا بە وەشاندنی پناڵتی لە لایەن دوو هەڵبژاردەکە ڤێتنام بە ئەنچامی چوار بەسەر دوو، گەیشتە قۆناخی یەک چوارەمی کۆتایی .
لەم پێشبڕکێیانەدا سەرەتا عەبدورەحمان بە ژومارەی سی و نۆ بۆ ئەردەن گوڵی کرد ، لەنیوەی دووەمیش ڤێتنام بوو کە بەتەواوی زاڵ بوو بەسەر یارییەکە و توانی بە وەشاندنی فونگ ئانگوینگ گوڵی وەک یەک لێ .
هەوڵی دوو تیمەکە لە کاتی یاسایی دا ئەنجامێکی نەبوو و یارییەکە گەیشتە قۆناخی زێدە .