کانونی دوھەم 22, 2019 08:48 Asia/Tehran
  • میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٣، قرقیزستان ٢، بەڵام میواندار کەوتە ھەناسەبڕکێ

شاگردەکانی زاکرۆنی بە زەحمەت لە قڕقیزستانی بردەوە ھەتا ببنە خەنیمی ئۆسترالیا لە قۆناغی پێش کۆتایی کاپی گەلان.

بە پێی ڕاپۆرتی وەرزشی سێ،تیمی نیشتیمانیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە دەستپێکی کاپی نەتەوەکانی ئاسیا خافڵگیر کراو لە کۆتاییش دا بە یەکسانی لە بەرامبەر تایلەتدا دا پێنج خاڵی دەست کەوت و بەمجۆرە سەرباری ئەو ھەموو شانۆگەرییە نەک ھێندە بەھێزەشی ، گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە. بەڵام شاگردەکانی ئالبێرتۆ زاکرۆنی شەوی ڕابردوو کە بۆ قڕقیزستان ، واتە تیمی سێھەمی تاقمی «سی»، ھەتا بەر لە کۆتایی یارییەکە بە دەرەنجامی دوو بە یەک لە پێشەوە بوون، بەڵام لە قەرەبووی کاتە بەفێڕۆچووەکانی نیوەی دووھەمی یارییەکە ئەروازەکەیان کرایەوەو کاریش گەییشتە کاتی زیادی.

لە حاڵێکدا کە قڕقیزستان بە ئاڵ و گۆڕە زێڕینەکانی ئلێکساندەر کریستینین گەڕا بووەوە بۆ مەیدانی یارییەکە، لە خولەکی ١٠٣ دا تووشی پناڵتی ھات و بە وەشاندنێکی ئەحمەد خەلیل یاریزانە تازەھێنراوەکەی زاکرۆنی گوڵی سێھەمیشی لێ کراو لە ئەنجام دا میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان میوانداری ململانێیەکی ھەناسەبڕ کە سێ جار کۆڵەکەی دەروازەکەی لەراند بووەوە، بە دژواری قڕقیزستانی بەزاند و چووە ڕیزی ھەشت تیمە ھەڵکەوتەکەی کاپی گەلان.

تیمی نیشتیمانیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کاتژمێر 19:30 شەوی شەممەی حەوتەی داھاتوو لە یاریگای ھەزاع بن زاید ئەلعەین دیداری قۆناغی پێش کۆتایی کاپی گەلانی ئاسیا لە بەرامبەر ئوسترالیا بەڕێوە دەبات.

سەرپەیڤ