کانونی دوھەم 24, 2019 18:11 Asia/Tehran
  • داڕشتی تیمی نیشتمانیی ئێران بۆ یاری لەبەرانبەر چین

کارناسانی ئاسیا، داڕشتی یازدە کەسەی تیمی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێرانیان بۆ یاری لەبەرانبەر تیمی نیشتمانیی چین پیشبینی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، تیمی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران کاتژمێر ١٩:٣٠ئەمڕۆ پێینج شەممە لە چوارچیوەی قۆناخی یەک چوارەمی کۆتایی پێشبرکێکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، لە یانەی محەممەد بن زایدی شاری ئەبوزەبی لەگەڵ تیمی چین یاری دەکات. کارناسانی ئاسیا ، دارشتی تیمی نیشتمانیی ئێرانیان پیشبینی کردووە و لە ڕوانگەی ئەوانەوە، کەنعانی زادەگان و وریا غەفوری لە هێڵی بەرەڤانیی یاری دەکەن لە باتی مەجید حسێنی وڕامینی ڕەزاییان . لە ڕوانگەی کارناسانی مالپەڕی فەکس سپورتس ، عەلیڕەزا بەیرانوەند ، میلاد محەممەدی ، مورتەزا پورعەلی گەنجی ، محەممەد حسێن کەنعانی زادەگان، وریا غەفوری، مەهدی تورابی ، ئەشکان دژاگە، عەلیڕەزا جەهانبەخش ، سامان قودوس ، مەهدی تارمی وسەردار ئازمون ھەرلە سەرەتاوە لە ناوداڕشتی شاگردانی کارلوس کی رووش دەچنە مەیدانەوەویاری دەکەن. سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران هێواداری دەربڕی تیمی نیشتمانیی ئەم وڵاتە بتوانێ بە شکست دانی چین بگاتە قۆناخی نێوە کۆتایی جامی نەتەوەکان. مەهدی تاج ،سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند: تیمی نیشتمانیی ئێران دۆخەکەی زۆر چاکە وئێمە هیوادارین چین ببەزێنین و ڕێگا ببەینە قۆناخی نێوە کۆتایی . هەموو شتێک باشەو کەی ڕووشیش کارەکانی ئەنجام ئەدات وئیمکاناتی باشیشمان هەیە .

سەرپەیڤ