کانونی دوھەم 25, 2019 08:41 Asia/Tehran
  •  هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران گەیشتە قۆناغی پێش فیناڵی کاپی گەلانی ئاسیا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی چین بە ئەنجامی ٣ بە ٠ ، لەوپەڕی هێز و تواناوە چووە قۆناغی پێشفیناڵی کاپی گەلانی ئاسیا.

هەڵبژاردەکانیی تۆپی پێی ئێران و چین لە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵی کاپی گلانی ئاسیا، شەوی ڕابردوو لە یاریگەی "محەممەد بن زاید"ی شاەری ئەبووزەبی پێکەوە چوونە مەیدانەوە کە لەو یارییەدا ئێران بە پێشکەش کردنی یارییەکی جوان و  پڕ گۆڵ بە ٣ گۆڵ لە چینی بردەوە و چووە ڕیزی چوار تیمی قۆناغی پێش فیناڵی ئەم ڕکابەرایەتییانە.

گۆڵەکانی ئێران لە هەمبەر چین ، لە لایەن "مەهدی تارۆمی" و "سەردار ئازموون" لە نیوەی یەکەم و "کەریم ئەنساری فەرد" لە دوا خولەکەکانی نیوە دووەم لێ دران.

بەم چەشنە ئێران بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغی فیناڵی حەڤدەهەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی تۆپی پێی ئاسیا، دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ تیمی ژاپۆن یاری دەکات.

ئەمڕۆ هەینیش لە یارییەکانی دیکەی قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵدا، قەتەر و کۆریای باشوور پێکەوە ڕکابەرایەتییان دەبێت و ئۆسترالیا و ئیماراتیش پێکەوە دەچنە مەیدان.

شایانی باسە کە هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران بە بە دەس هێنانی ٣ جار پلەی پاڵەوانەتی، یەکێک لە درەوشاوەترین تیمە ئاسیاییەکانی بەشدار لە ڕکابەرایەتییەکانی کاپی گەلانی ئاسیا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ