کانونی دوھەم 26, 2019 10:37 Asia/Tehran
  • کۆریا و  ئۆسترالیاش ماڵاواییان لە جام کرد

هەردوو فیناڵیستی خولی پێشووی جامی گەلانی ئاسیا رۆژی رابردوو لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لە یاریەکان کشانەوە .

قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا رۆژی رابردوو بە بەڕێوەچوونی دوو یاری کۆتایی پێهات . لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەکانی قەتەر و کۆریای باشوور رووبەڕووی یەک بوونەوە کە قەتەریەکان دوای یاریەکی جوان توانیان بە گۆڵێک لە خەنیمی ناوداری خۆیان  ببەنەوە .

لە دوهەمین یاریدا هەڵبژاردەکانی ئیمارات و ئوسترالیا رووبەڕووی یەک بوونەوە . ئیماراتیەکان کە مێوانداری ئەم خولەی جامی گەلانن ، لە کاتێکدا ڕووبەڕووی خاوەن یاریگە و پاڵەوانی خولی پێشوو بونەوە کە لە قۆناخی رابردوودا یاریەکی باشیان نەببوو ، بەڵام بە شێوەیکی چاوەڕواننەکراو ، هەڵبژاردەی ئیمارات توانی بە گۆڵێکی خاوێن لە ئوسترالیا بباتەوەو ئەو هەڵبژاردەیە لە پاڵەوانێتیەکە دوربخاتەوە.

بەم بردنەوەیەش هەڵبژاردەى ئیماڕات خۆى گەیاندە قۆناغى چوارگۆشەى زێڕینى پاڵەوانێتیەکە و لەوێشدا بەرامبەر قەتەر یاریی دەکات کە ڕۆژى سێ شەممە کاتژمێر 5 ئێوارە یارییەکە ئەنجام دەدرێت.

سەرپەیڤ