کانونی دوھەم 28, 2019 16:12 Asia/Tehran
  • جامی گەلانی ئاسیای ئیمارات؛ دواپرۆڤەی هەڵبژاردەی ئێران پێش ململانێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆندا

یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دواپرۆڤەی خۆیان پێش بەرەوڕووبوون لەگەڵ یاریزانانی ژاپۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هۆتێل ئەنجام دا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی هەواڵدەریی مێهر؛ یاریزانانی تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە شوێن هۆتێل، پرۆڤەیەکی سوکیان ئەنجام دا. ئەو پرۆڤەکردنە دواپرۆڤەی پێش کێبەرکێ لەگەڵ ژاپۆندا بوو.

یاریی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی ئێران و ژاپۆن، هەژدەیەمین یاریی دوو تیم و چواردەیەمین یارییان لە جامی گەلانی ئاسیایە. بەڵام هیچکام لە سێ یاریی پێشوو لە خولەکانی ڕابردووی ئەو یارییانە لەقۆناخی پێش کۆتایی و تەنانەت قۆناخەکانی یەکلاکەرەوە نەبووەو ئەوە یەکەم یاریی دوو تیم لە وەها قۆناخێکدایە.

"عەلیڕەزا بەیرانوەند، سەردار ئازمون، ئەشکان دێژاگە، یویا ئوساکۆ و ریتسۆ دوان" ئەو پێنج یاریزانەن کە دەتوانن دەوری سەرەکیی ببینن لە یاریی نێوان ئێران و ژاپۆندا. فەکس سپۆرت ئاسیا ئەو بابەتەی دایە بەرلێکدانەوەو تاووتوێ کردن. هەروەها رۆژنامەی ئەلبەیانی ئیمارات رایگەیاند، شانسی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران لە یاریی هەمبەر بە ژاپۆن زیاترە.

راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی تایلەندیش هەڵبژاردەی ئێرانی بە شانسی یەکەمی پاڵەوانی لە جامی گەلانی ئاسیا ناوبرد.

ئێران و ژاپۆن لەقۆناخی پێش کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا لە کاژێر١٧:٣٠بەکاتی تاران لە "ئەلعەین"ی ئیمارات دەکەونە ململانێ هەتا سیمای یەکەمی فینالیتسی جامی گەلانی ئاسیا دەسنیشان بکرێ.

سەرپەیڤ