کانونی دوھەم 30, 2019 12:49 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی دەستپێکرانی کۆرەجەژنی فیلمی فەجر

سی و حەوتەمین کۆرەجەژنی فیلی فەجر، بە بڵاوکردنیی سروودی نیشتمانی وخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە ئامادەبوونی ژمارێکی زۆر لە کاربەدەستانی سینەما و هەروەها نوێنەرانی میدیاکان دۆێشەو(سێی شەممە شەو) نۆهەمی ڕێبەندانی لە هۆڵی سینەمایی پەردیسی تیئاتری تاران دەستپێکرا.


بەڕێوە بەری ئەم ڕێوڕەسمە" ڕەزا زابێتیان" هاوکات لەگەڵ بەخێرهاتن کردنی میوانان   بە دۆعای تەحویلی ساڵ  ئەم ڕێوڕەسمەی  دەستپێکرد و ئەم ئایینەی وەک تەحویلی ساڵی سینەما زانی.

ڕەزا زابێتیان

ئیبراهیم دارۆغەزادە دەبیری سی و حەوتەمین کۆرەجەژنی فیلمی فجر لەم ڕێوڕەسمە دا گوتی: ئەم ڕۆژانە تایبەتە بە خاتوونی مەزن سەدیقەی کۆبرا حەزرەتی زەهرا (س) هەربۆیە ڕێزی لێدەگرین و سی و حەوتەمین کۆرەجەژنی نیشتمانی فیلمی فەجر لە چڵەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بە شکۆی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە ناو و بیرەوەری ئەو حەزرەتە دەستپێدەکەین.

ئیبراهیم دارۆغەزادە

دەبیری سی و حەوتەمین کۆرەجەژنی فیلمی فجر گوتی : سینەمای ئێران پەیام هێنەری نەجیب بوون ، ئینسانییەت، ڕووڕاستی ، دروستکاری وهەموو تایبەتمەندییە شازەکانی ئینسانییە.ئەمە ئیدعا نییە کە بلێم سینەمای نوێی ئێران خوێ وەک گەورەترین دەستکەوتی شۆرشی ئیسلامییە.

سیمۆرغی بلورینی باشترین وێنە وڕەسم درایە حەبیب مەجیدی بۆ ڕەسمی " بۆمبایەکی عاشقانە". سیمۆرغی بلورینی باشترین ئانونس درایە ڕوحۆڵڵامۆوەحیدی بۆ تیزری فیلی "گورگ بازی" . لەم ڕێوڕەسمە دا هەروەها ڕێزیان گرت لە عەزیزۆڵڵا حەمید نەژاد دەرهێنەری سینەمای ئێران.

عەزیزۆڵڵا حەمید نەژاد

لە سی و حەوتەمین کۆرەجەژنی فیلمی فجر هەروەها ڕێزیان گرت لە عێزەتۆڵڵا ئینتزامی ئەکتری بەناوبانگی ئێرانی  و مەجید ئینتزامی موسیقیدانی ناودار و کوری خوالێخۆشبوو عیزەتۆڵڵائینزامی لەم ڕێو ڕەسمە دا وێرای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە بە کاربەدەستانی سینەما و ئاواتی ساڵێکی پڕ پیت و بەرەکەت بۆ سینەمای ئێران ڕێزی گرت لەهەمو زەحمەتەکانی کاربەدەستانی سینەما لە پێناو بەرز ڕاگرتنی یادی باوکی خوالێخۆشبووی.

مەجید ئینتزامی

لە سی و حەوتەمین کۆرەجەژنی فیلمی فجر ڕێوڕەسمی ڕیزگرتن لە خاتوو"فاتمە مۆعتەمێدئاریا" بەڕێوە چوو. سەرەتا فیلمێک لەم خاتوونە هۆنەرمەندە بڵاوکرایەوە و لە درێژەی ڕێو ڕەسمەکە هاوسەری خاتوو فاتمە مۆعتەمێد ئاریا ، "ئەحمەدی حامێد" باسی ژمارێک لە تایبەتمەندییەکانی هۆنەری ئەم خاتوونە هۆنەرمەندەی کرد.

فاتمە مۆعتەمێدئاریا

خاتوو فاتمە مۆعتەمێد ئاریا لەم ڕێو ڕەسمە دا گوتی: من خۆشحاڵم وەکوو ئافرەتێک دەتوانم بەشێک لە هەست و نەستی ئینسانی ی دایکانە و خووشکانەم بە هۆی سینەماوە و وەک تەنیا ڕێگایەک کە دەیزانم پێشکەشی هەموو خەڵک بکەم و لەم ڕێگەوە ئیرادەتی خۆم نیشانی ئەوان بدەم .

 

سەرپەیڤ