سەعدی هێمای عەشق و ئاشتی و دۆستایەتییە
سەعدی شاعیری ناسراوی فارس، ناوی تەواوی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە کە لە گەورە زانایانی هزری ئیسلامیە. سەعدی لەو کەسانەیە کە لە ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستێکی باڵای ھەبووە.
سەعدی لە ساڵی ٦٠٦ی کۆچی مانگی لە بنەماڵەی زانایانی ئایینی لە شیرازدا لە دایک بووە و دوای خوێندنی زانستە باوەکانی ئەو سەردەمە سەفەری زۆری بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر کردووە (ئەم خاڵە لە شێعرەکانییەوە دەردەکەوێت).
سەعدی شیرازی وەك نوسەرێكی بەتواناو شاعیرێكی بەناوبانگ ناوی دەركرد، بە تایبەت لە غەزەلدا، سەعدی شیرازی بە هەردوو كتێبی (گولستان)و (بوستان) بەناوبانگ بووە، ئەم دوو كتێبە باس لە ڕەوشتی ئیسلامی و پەروەردەی گەنج دەكات، هەروەها ئەم دوو كتێبە بۆ سەر چەند زمان وەرگێردراون، ئەمەو جگە لەم دوو كتێبە چەند دیوانە شعرێكی هەیە، هەموویان لە كتێبێكدا كۆكراوەنەتەوە بەناوی (كلیات سعدی)، كە شیعرە عەرەبی و فارسیەكانی لە خۆ گرتووە.
پەیکەرەی سەعدی شیرازی
بۆستان، کتێبێکی شێعری فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەتەوە.
گوڵستان، کتێبێکی شێعر و پەخشانی فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەتەوە و لە کۆنەوە لە ھەموو جێگایێک، فارسزمانەکان و فەقێکان دەیانخوێند.
چاوخشاندنێک بەسەر شێعرو هۆنراوەکانی سەعدی، ئەوڕاستیە دەردەخا کە ناوەڕۆکی ئیسلام، لە چ ئاستێکی بەرزو مرۆڤانە دایە.
سەعدی شیرازی لە ساڵی (583) كۆچی لەشیراز لە دایك بووە، ئەم سەردەمە شیراز بە(خانەی زانست) بەناوبانگ بووە، ئەمەش لەبەر زۆری خوێندنگە و زانای بەناوبانگ و ئەدیب و شاعیران، سەعدی سەرەتای ژیانی دەستی كردووە بە خوێندنی زانستە عەربیەكان، لە پاڵ ئەمەشدا زمانی فارسی و توركی خوێندووە.
سەعدی لە ساڵی ٦٩١ی کۆچی لە شیرازدا کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە.
گڵکۆی سەعدی، شوێنی ژیان و نێژرانی "سەعدی" شاعیری فارسی بێژ و نێوبەدەرەوەی ئێرانە. کێلی قەبری سەعدی لە نێوەڕاستی بینایێکی 8 سووچیدا هەڵکەوتووە و میچەکەی بە کاشی فیرۆزەیی ڕازێونراوەتەوە.