چێکرانی فیلمێک سەبارەت بە تێڕوڕیستانی داعش بەهاوبەشی هەردوو وڵاتی ئێران و ئێراق
کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێراق سەبارەت بەشەڕ دژبە تیڕوڕیستانی داعشی فیلم ساز دەکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی ئیرنا لە دیداری عەبدولئامیر ئەنحەمدانی وەزیری فەرهەنگ گەشتیاری و شوێنی مێژویی ئێراق لە گەڵ غو.لامڕەزا ئەبازەری وتووێژکاری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بڕیار درا سینەماگەرانی دوو وڵات سەبارەت بە سازکرانی فیلمی سینەمایی هاوبەش وەک شەڕ بە دژی تاقمی تڕوڕیستی داعش بەرنامە ڕابڕێژن . سینەمای ئێران بەرلەمەش فیلمگەلێکی وەکوو موحەمەد ( د خ ) و ( لە کاتی خواردنی شەو ) لە ئێراق بردوویەتە سەر پەردەی س ینەما . هەروەها لە دیداری ئەلحەمدانی و ئەبازەری ڕاگەیندرا شاندێک لە ئێرانەوە بۆ لێکدانەوەی بنیاتنانەوەی شوێنی مێژوویی تاقی کەسرا کە بە " ئەیوانی مەدائن " ناودێرە دەنێردرێنە ناوچەی مەدڕائن لە باشووری بەغدا . پیروز حەناچی شارەوانی تاران مانگی ڕابردوو بە سەفەری بۆ بەغدا سەردانی شوێنی مێژوویی کەسرای کرد و ئامادەیی شارەوانی تاران و کومپانیا ئێرانیەکانی بو هاوکاری لە بواری بنیاتنانەی شوێنی مێژوویی ئێراق بە تایبەت تاقی کەسرای ڕاگەیاند .