شەترەنجبازی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی فەڕەنسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i363379-شەترەنجبازی_ئێرانی_بوو_بە_پاڵەوانی_پێشبڕکێکانی_فەڕەنسە
عەلیڕەزا فییروزجا شەترەنجبازی ئێرانی لە بەشی خێرای پێشبڕکێکانی فەڕەنسەدا ، باڵاتر لە هەموو خەنیمەکانی خۆی ، نازناوی پاڵەوانەتی وەدەسهێنا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2019 14:30 Asia/Tehran
  • شەترەنجبازی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی فەڕەنسە

عەلیڕەزا فییروزجا شەترەنجبازی ئێرانی لە بەشی خێرای پێشبڕکێکانی فەڕەنسەدا ، باڵاتر لە هەموو خەنیمەکانی خۆی ، نازناوی پاڵەوانەتی وەدەسهێنا .

بەپێی راپۆری روژی شەممەی ئیرنا ، فیروزجا کە نازناوی شەشەمیی پێشبڕکێکانی خێرای جیهانی لە کارنامەدا هەیە ، لە پێشبڕکێکانی  فەڕەنسەدا توانی  وەک کەسی یەکەم لەسەر سەکۆی یەکەمی پێشبڕکێکان دا ڕاوستێ .

 شەترەنجبازی 15 ساڵەی ئێرانی بەر لەوەش توانیبووی لە پێشبڕکێکانی  960 ی ریکیاویکی ئیسلەند نازناوی پاڵەوانەتیی بە خۆی تەرخان بکات .