فیلمسازی ئێرانی بوو بە براوەی خەڵاتی کۆرەجێژنی نێو دەوڵەتیی ئەمریکا
حوزهیران 06, 2019 20:06 Asia/Tehran
دەرهێنەری ئێرانی بۆ کورتە فیلمی "داو" بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنان و پێشکەشکردن لە کۆرەجێژنی نێو دەوڵەتیی فید بەکی ئەمریکا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیسنا، "داریوش غەزبانی" دەرهێنەری ئەم فیلمە،بە ئاماژەدان بەمەی کە "داو" کورتە فیلمێکی ١٢ خولەکییە،گوتیشی: ئەم کورتە فیلمە لەبارەی چیرۆکی ژیانی دوو ئافرەتە کە لە عێراق دا دەژین و بەرەڤانی لەماڵ و ڕۆڵەکانیان دەکەن بەرامبەر هێزەکانی تەکفیری و کورتە فیلمی "داو" نۆمایشێکە لە کاردانەوەکانی ئەم دوو ئافرەتە.