پیاسەیەک بەنێو جیھانی زانیاری و ھونەرو ڕۆشنبیری دا
ھەڵتەقینی ژماره‌یه‌کی زۆری کانیاو له‌ده‌ڤه‌ری بارزان ته‌قیون_ کەسایەتی گەلی جیاواز بە هەڵسوکەوتی جیاوازەوە_ نمایش کرانی فیلمی پەیکەری دڵ لە دەرھێنانی «شوان عەتوف» لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
به‌هۆی باران و به‌فری ئهمساڵهوهکهجیاواز بوو له‌ساڵانی ڕابردوو، ژماره‌یه‌کی زۆری کانیاو له‌ده‌ڤه‌ری بارزان ته‌قیون. به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کشتوکاڵی مێرگه‌سووریش، به‌شێک له‌و کانیاوانهههرگیز پێشتر نه‌بوونه.
ماڵپەڕی وشە لەم بارەیەوە نووسیویەتی: به‌ڕێوه‌به‌رێکی کشتوکاڵی مێرگه‌سوور رایگه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامی بارانێکی زۆر له‌سنووری ده‌ڤه‌ری بارزان، کانیاوێکی زۆر ته‌قیونه‌ته‌وه‌و سه‌رچاوه‌کانی ئاویش زۆر بوون.
وەک باسیشی کردووە: ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌کی به‌فر و باران له‌سنووری شارۆکه‌ی مێرگه‌سوور به‌تایبه‌تی لهشارهدێییهکانی پیران و شێروان، بووه‌ته‌هۆکاری ته‌قین و بووژانه‌وه‌ی کانیاوێکی زۆر که‌ژماره‌یان به‌پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کشتوکاڵی مێرگه‌سوور ده‌گاته756 کانیاو و سه‌رچاوه‌کانی ئاو جارێکی تر بوژاونه‌ته‌وه، به‌م شێوهیهدهڤهری بارزان به‌ته‌واوه‌تی لهوشکهساڵیی ڕزگاری ده‌بێت.
به‌پێی قسه‌ی ئەم بەرپرسە، به‌شێک له‌و کانیاوانه، پێشتر هه‌رگیز نه‌بوون و ئه‌مساڵ ته‌قیون و گوتی به‌شێک له‌و کانیاوانهبۆ کشتوکاڵ و به‌خێوکردنی مه‌ڕ و ماڵات و خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ بهکاردههێنڕێت، به‌شێکیشیان به‌فیڕۆ ده‌چن، بۆیهپێویستهلایهنی پێوه‌ندیدار کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه‌ن سوود له‌و هه‌موو سهرچاوهئاویانهوهربگرن.
به‌هۆی نه‌بوونی ژماره‌ی پێویستی به‌نداو له‌ناوچه‌شاخاوییه‌کانی کوردستان، ساڵانهبهشێکی زۆری ئاوی ئه‌و کانیاوانهبهفیڕۆ ده‌ڕۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێکیان لێ وه‌ربگیرێ.
به‌پێی داتاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کشتوکاڵی مێرگه‌سوور، ئه‌مساڵ دوو هه‌زار و 531 ملم باران و زیادتر له90سم به‌فر له‌سنووری شارۆکه‌ی مێرگه‌سوور باریوه، که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، نزیکه‌ی سێ به‌رانبه‌ر بووه.
***********************************
ئەم جیهانەی ئێمە تیایدا دەژین پڕە لەکەسی جیاواز و هەڵسوکەووت جیاواز، ئەو کەسانەی حەز بەتەنهایی دەکەدەن زۆر جارپێیان دەوترت کەسانی گۆشەگیر ڕەنگە لای هەندێک کەسی دیکە بەنامۆ سەیر بکرێن، بەڵام ئەم سیفاتە شتێکی زۆر ئاساییە و لەزۆرێک لەتاکی کۆمەڵگادا هەیە .
ماڵپەڕی سپی میدیا بابەتێکی لەم بارەیەوە بڵاو کردووەتەوەو پتر لە سەر ئەم باسەی دەڕوات و دەنووسێت: بەپێی بەدوادا چونی پسپۆڕان ئەم جۆرە کەسانە ئەم چەند سیفاتە تایبەتەیان هەیە کە جیاوازن لە تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگە ئەویش:
ـ مێشکێکی کراوەیان هەیە:ٚ کەسانی خۆبەدوورگر لەخەڵکی سیفاتی شەرمکردن بەسەریاندا زاڵە بەڵام ئەم جۆرە کەسانە زۆر حەز بەداهێنان و فێربوونی شتی نوێ دەکەن.
ـ زوترلەشتەکان تێدەگەن: ئەم جۆرە کەسانە لەبەر ئەوەی زۆربەی کاتەکانیان لەگەڵ هەست و بیرکردنەوەکانی خۆیاندا بەسەر دەبەن بۆیە بەشێوەکی سرووشتی تونای تێگەشتنیان لە ڕاستی زۆر زیاترە.
ـ ئاگاداری کەموکورتییەکانیانن: ئەم کەسان کەمتر حەز بەوە دەکەن خەڵکی بەکەمو کورتییەکانیان بزانێت .
ـ ڕەوشتیان باشە: کەسانی حەز بەتەنهای لەبەر زۆر بەسەر بردنی کاتەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بیر لەهەموو شتێک دەکەنەوە بەتایبەت ئەو شتانەی کاریگەری هەیە لەسەرییان ئەمەش وایان لێدەکات بەڕاستی بڕیاربدەن.
ـ حەزیان لەسەربەخۆیییە: حەزیان لەسەر بەخۆیییەو چونکە وابیردەکەنەوە پێویستیان بەزۆر کەس نەبێ جگە لەوکەسانەی خۆیان هەڵیدەبژێرن لەدەوروو بەریانن.
ـ ئاگاداری کاتەکانیانن: ئەم جۆرە کەسانە کات زۆر بەلایانەوە گرنگە نرخی کات دەزانن هەرگیز ڕێگە نادەن کەس کاتیان لێببات.
ـ خۆیان خۆشدەوێت: خۆیان زۆر خۆش دەوێت و پێیان وایە خۆشەویستی خود پێش هەموو خۆشەویستیەکە.
ـ زیرەکن: بەلایانەوە گرنگ نییە ژیان چەنێک سەخت بێت لەبەر ئەوەی هەمیشە بەردەوامن لەهەوڵی خۆیان
ھەڵبەت دیارە ئەمە بۆچوونی ئەو پسپۆڕانەیە کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ئاوا بووەو ئێمەی بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی سەحەر نە ئەمە پشتڕاست دەکەینەوەو نە ڕەتی دەکەینەوە، تا بۆچوونی ئێوە چۆن بێت.
***********************************
کارەکانی بەرهەمهێنانی فیلمی پەیکەری دڵ، کە لە دەرھێنانی شوان عەتوف-ە کۆتایی هاتووە.
ماڵپەڕی خەندان بابەتێکی ھەر لەم بارەیەوە بڵاو کردووەتەوەو پتر لە سەر ئەم باسەی دەڕوات و دەنووسێت: بڕیارە لەم ماوەیەدا لەسەر شاشەی سینەماکانی هەرێمی کوردستانی عێراق فیلمی پەیکەری دڵ لە دەرھێنانی «شوان عەتوف» نمایش بکرێت.
پەیکەری دڵ، فیلمێکی ئەوینی، درامایی و مۆسیقایی کوردییە، لە دەرھێنانی شوان عەتوف، کە یەکەم جارە کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی درێژ بکات.
لەفیلمەکە ھەریەکە لە ھەڵوێست محەمەد (گۆرانیبێژ) و هونەرمەندان نزار سەلامی، نارین ئالان و حەمە عەلی خان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
بڕیارە فیلمەکە لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا لەسینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت.