حوزه‌یران 15, 2019 10:50 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی بەهێزی یاریزانانی باڵەی ئێران لە بەرامبەر کەنەدا

هەڵبژاردەی باڵەی ئێران لە درێژەی یاریەکانی خۆیاندا لە پێشبڕکێکانی لیگی گەلان بە ئەنجامی سێ بە سفر کەنەدای بەزاند .

هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و کەنەدا رۆژی هەینی لە یەکەم  یاریی خۆیاندا لە حەوتەی سێهەمی یاریەکانی لیگی گەلانی باڵەی 2019 لە ورمێ ، رووبەڕووی یەک بوونەوە .

 یاریزانانی باڵەی ئێرانی توانیان لە سێ دەستدا لە کەنەدا ببەنەوە .

 هەڵبژاردەی باڵەی ئێران تا ئێستا بە وەدەسهێنانی شەش سەرکەوتن لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کەنەدا ، ئیتاڵیا ، ئاڵمان ، چین ، ئارژانتین و ژاپۆن شکستێک لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل بە وەدەسهێنانی 19 خاڵ بە شێوەی کاتی کەوتە پلەی یەکەمی خشتەی پێشبڕکێکان .

یاریەکانی گەلانی باڵەی 2019 بە ئامادەبونی 16 هەڵبژاردە خەریکە بەڕێوەدەچێ .