پرسپولیس بوو بە پاڵەوانی سوپر جامی تۆپی پێی ئێران
ڕێکخراوی لیگی تۆپی پێی ئێران پەسەندی کرد کە پاڵەوانی هاوبەشی لیگی سەرتر و جامی حەزفی وەک پاڵەوانی سوپر جامی وڵات بناسێندرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری میهر ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی لیگی تۆپی پێی ئێران لە دانیشتنی ڕۆژی شەمەی خۆی پەسەندی کرد ئەگەر تیمێک بتوانێ لە ماوەی وەرزێکگی تۆپی پێی دا هەم ببێتە پاڵەوانی لیگی سەرتر و هەم ببێتە پاڵەوانی جامی حەزفی ، یاری سوپر جام بەڕێوە ناچێت و جامی پاڵەوانیەتی لە سوپر جام ئەدرێت بەو تیمە . بەم جۆرە بە سەرەنج بە پاڵەوانیەتی پرسپولیس لە لیگی سەرتر و جامی حەزفی وەرزی 97-98 بە شێوەی یەکجاری ئەو تیمە وەک پاڵەوانی سوپر جامی تۆپی پێی یاریگەی وڵات ناسێندرا بڕیارە ڕێ و ڕەسمی پێشکەشکرانی خەڵاتی سوپر جام بە پرس پولیس بەرلە دەسپێکی کێبەرکێیەکانی لیگی سەرتری وەرزی داهاتوو بەڕێوە بچێت .