حوزه‌یران 20, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان ، سەرکەوتنی تیمی باڵەی کەناراوی ئێران لە بەرامبەر سویید

تیمی ژێر ٢١ ساڵانی باڵەی کەناراوی ئێران لە بەر وازھێنانی تیمەکەی سویید بە دەرەنجامی دوو بە سیفر سەرکەوتنی تەکنیکیی مسۆگەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر،تیمی ژێر ٢١ ساڵانی باڵەی کەناراوی ئێران لە دووھەمین یاریی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەر ئامادە نەبوونی تیمەکەی سویید بە دەرەنجامی دوو بە سیفر سەرکەوتنی تەکنیکیی مسۆگەر کردو یارییەکەی بردەوە.

زەبروێکەوتنی یەکێک لە یاریزانانی سویید ھۆکاری ئامادە نەبوونیان لە بەرامبەر ئێراندا بوو.

ئا بەمجۆرە تیمی ئێران سەرکەوتنێکی تەکنیکیی دوو بە سیفری لە بەرامبەر سوییددا مسۆگەر کرد.