سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە بەرامبەر پورتوگاڵ لە لیگی گەلاندا
حوزهیران 22, 2019 10:36 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە دەسپێکی حەوتەی چوارەمی لیگی گەلانی بالە 2019 ، رۆژی هەینی لە ئەردەبێڵی باکوری رۆژاوای ئێران لە هەڵبژاردەی پورتوگاڵی بردەوە .
هەڵبژاردەی بالەی ئێران بە ئەنجامی سێ بە یەک لە هەڵبژاردەی پورتوگاڵی بردەوە و باڵانشینیی خۆی لە خشتەی لیگی گەلانی بالەدا چەسپاند .
هەڵبژاردەی بالەی ئێران تا ئێستا بە وەدەسهێنانی 9 سەرکەوتن لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پورتوگاڵ ، روسیا ، پوڵندا ، کەنەدا ، ئیتاڵیا ، ئاڵمان ، چین ، ئارژانتین ژاپۆن و شکستێک لە بەرامبەر بەرازیل لە جێگەی یەکەمی پێشیڕکێکاندایە .
ئێران ئەمڕۆ شەممە رووبەڕوی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەبێتەوە .
پێشبڕکێکانی لیگی گەلانی بالە 2019 بە ئامادەبوونی 16 هەڵبژاردە خەریکە بەڕێوەدەچێ .