حوزه‌یران 24, 2019 16:56 Asia/Tehran
  • سوهرابی بوو بە پاڵەوانی ڕاکردنی ئستقامەت لە ئێران

کاپیتانی بە پێشینەی ئێران لە پێشبڕکێکانی ئیستقامەت و ڕاکردن بوو بە پاڵەوان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، پیشبڕکێکانی بایسیکل سواری پاڵەوانەتی وڵات لە بەشی ئیستقامەت وڕاکردن ئەمڕۆ بەیانی لە فولادشاری ئەسفەهان بەڕێوە چوو و٨٥ وەرزشکارلە ٢٨ پارێزگە لەم پێشبڕکییانەدا بەشدارییان کرد. ئەم پێشبڕکییانە بە مەودای ١٧٠ کیلومێتر بەڕێوە چوو کە لەکۆتایی دا بایسیکل سواری بە پیشینەی وڵاتەکەمان پلەی یەکەمی دەسخست. مەهدی سوهرابی کاپیتانی تیمی نیشتمانی ڕاکردنی ولاتەکەمان لە پارێزگەی زەنجان توانی ئەمڕۆ بە وەپێشکەوتن لە خەنیمەکانی تر بە پلەی یەکەمی پاڵەوانەتی ولات لە ساڵی ٩٨ دەستی ڕابگات ولەسەر سەکۆی یەکەم ڕاوەستێت. سەعید سەفەرزادە لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەلاتی بوو بەدووهەم وئەمیر کولاهدوزیش لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی پلەی سێهەمی ئەم پێشبڕکێیانەی بەدەس هێنا. پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ڕاکردنی وڵاتەکەمان لە ماوەی دوو ڕۆژ لە پارێزگەی ئەسفەهان بەڕێوە دەچێت وسبەینێ ئەم پێشبڕکێیانە لە بەشی تایم تریلی تاکە کەسی بەڕێوە دەچێت.