نەشیمل، کچە شەترەنجبازی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
حوزهیران 28, 2019 16:39 Asia/Tehran
شەترەنجبازی تازەلاوی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی شەترەنج لەبەشی بلیتس(کارەبائاسا)ی پاڵەوانیی خوێندنگەکانی ئاسیا توانی میدالیای زێڕ بەدەست بێنێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە پێشبڕکێکانی شەترەنجی بەشی بلیتس(کارەبائاسا) ی پاڵەوانیی خوێندنگەکانی ئاسیا، "نەشمیل کەلوەندی" لەریزی تەمەنیی ژێر١٧ساڵانی کچان، بە شەش ئیمتیاز لە حەوت پێشبڕکێدا توانی پلەی پاڵەوانی بەخۆتەرخان بکات.
نەشمیل کەلوەندی، محەممەد نەعیم کەلوەندی و ئەمیر حیسام جەلالوەند، وەرزشکارانی شەترەنجی ئێران لەو خولەی پێشبڕکێکان توانیان دوو میدالیای زێڕ، زیوێک و دوو بڕۆنز بەدەست بێنن.
پێشبڕکێکانی شەترەنجی بەشی بلیتس(کارەبائاسا) ی پاڵەوانیی خوێندنگەکانی ئاسیا شەوی پێنج شەممە لە شاری "تاشکەند"ی ئۆزبەکستان کۆتایی پێهات.