هەڵکشانی بالەی ئێران بۆ قۆناغی کۆتایی لیگی گەلانی بالە لە واشنگتۆن
حوزهیران 29, 2019 10:48 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە یەکەم یاری لە حەوتەی پێنجەمی یاریەکانی لیگی گەلانی 2019 لە بەرامبەر سربستان سەرکەوت و وەک یەکەم هەڵبژاردە بەرەو فیناڵی ئەم یاریانە چوو .
هەڵبژاردەی بالەی ئێران رۆژی هەینی لە یەکەم یاری لە حەوتەی پێنجەمی لیگی گەلانی 2019 لە شاری پلۆدیەفی بۆلگاریا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سربستان بووەوە و بە ئەنجامی سێ بە یەک سەرکەوت .
هەڵبژاردەی بالەی ێئران ئەمڕۆ شەممە رووبەڕووی بولگاریا دەبێتەوە و رۆژی یەکشەممە لە گەڵ هەڵبژاردەی بالەی ئەمریکادا یاری دەکات .
شەش هەڵبژاردەی سەرکەوتووی ئەم یاریانە بۆ قۆناغی کۆتایی لیگی گەلانی بالەی 2019 کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێ ، هەڵدەکشێن .
قۆناغی کۆتایی یاریەکانی لیگی گەلانی بالە 2019 ، 10 تا 14 ی ژوئیە بەڕێوەدەچێ .