حوزه‌یران 30, 2019 09:19 Asia/Tehran
  • والیباڵی ئێران لە بولگاریای بردەوە

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە ڕۆژێکدا کە پشووی دابوو بە هەموو یاریزانە سەرەکییەکانی ، بەرامبەر بە بولگاریا چوە مەیدانەوە و بردیشیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەڵبژاردەی بالەی ئێران شەوی ڕابردوو لە چواردەیەمین یاریی خۆی لە لیگی گەلانی ٢٠١٩ بەرامبەر بە بولگاریا چوە مەیدانەوە و لەو تیمەی بە ئەنجامی ٣ بە ٠ بردەوە.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سێ سێتی بە ڕیز بە  خاڵی ٢٥ بە ٢٣ ، ٢٥ بە ٢٣ و ٢٥ بە ٢١ بردیانەوە.

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران شەوی شەممە لە یەکەم دیداری خۆیان لە هەفتەی پێنجەمی ڕکابەرایەتیی لیگی گەلانی ٢٠١٩ بەرامبەر بە سربستان سەرکەوت و بوو بە یەکەم هەڵبژاردەیەک کە چوە فیناڵی ئەو یارییانە.

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دوایین یاری خۆی لە قۆناغی بەرایی لیگی گەلاندا لە یارییەکی فۆرماڵیتە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا دەچێتە مەیدانەوە.

شەش تیمی بانتری ئەو ڕکابەرایەتییانە دەچنە قۆناغی کۆتایی ڕکابەرایەتیی گەلانی بالەی ٢٠١٩ کە لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێ.

قۆناغی کۆتایی ڕکابەرایەتیی لیگی گەلانی بالەی ٢٠١٩، ١٠ تا ١٤ی ژولای بەڕێوە دەچێ.