ته‌مووز 01, 2019 09:52 Asia/Tehran
  • یاریزانی نیشتمانیی بەدمینتۆنی ئێران بوو بە خاوەنی مەدالیای برۆنز

سورەیا ئاقایی یاریزانی نیشتمانیی بەدمینتۆنی ئێران لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی بێنین بە پلەی سێهەم گەیشت و بوو بە خاوەنی مەدالیای برۆنز .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، یاری قۆناغی پێش کۆتایی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی بەدمینتۆنی بێنین دوانیوەڕۆی ڕوژی یەکشەممە بەڕێوەچوو .

لە یاری پێش کۆتایی یەک کەسەدا ، سورەیا ئاقایی رووبەڕووی یاریزانێکی بەدمینتۆن لە پیرۆ بووەوە و بە شکستی هێنان لە بەرانبەر ئەودا لە گەیشتن بە قوناغی فیناڵ مایەوە و پلەی سێهەمی وەدەسهێنا .

 پێشبڕکێ نێونەتەوەییەکانی بەدمینتۆنی بێنین کە لە 27 ی حوزەیرانەوە لەم وڵاتە دەسپێبووە ، ئەمڕۆ کۆتایی پێدێ .