کۆتایی دان بە پێشبڕکیکانی گوره پان ومەیدانی نابینایانی ئێران لە پۆلۆنیا بە هەشت میداڵ
تیمی نێردراوی ڕاکردنی مەیدانی نابینایان وکەم بینایانی ئێران بۆ پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی پۆلۆنیا بە کۆی هەشت میداڵی زێڕ، زێو وبڕۆنز کۆتاییان دابە پێشبڕکیکانی خۆیان .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ،پێشبرکیکانی ڕاکردن ومەیدانی نابینایان وکەم بینایانی پۆلۆنیا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بیدگوشج بەڕێوە چوو. لە ڕەوتی ئەم پێشبڕکییانەدا تیمی نێردراوی ئێران بووبە خاوەنی هەشت میداڵیا سێ زێڕ ، دوو زێو وسێ بڕۆنز. ئەمیر خوسرەوانی لە بازدانی بە درێژایی ، عوزرا مەهدەوی کیا لە هاویشتنی نیزە وعەلی شەمشیری لە هاویشتنی دیسک میداڵ هێنەرانی زێڕی ئێران لە پێشبڕکیکانی ڕاکردن ومەیدانی نابینایان وکەم بینایان بوون. حەبیب حسێنی لە ڕاکردنی ٢٠٠ مێتر وئەمیر خوسرەوانی لە ڕاکردنی سەد مێتر بوونە خاوەنی میداڵیای زێو. وێڕای ئەوەکە سەجاد نیک پەرەست لە هاویشتنی نیزە، عەلی شەمشیری لە هاویژرانی کێش وعەزرا مەهدەوی کیا لە ڕاکردنی ٤٠٠ مێتریش میداڵیای بڕونزیان بەدەس هێنا .