ته‌مووز 22, 2019 17:10 Asia/Tehran
  • تکواندۆی پاڵەوانەتی تازەلاوانی ئاسیا : نۆمیداڵیای ڕەنگامە بەرهەمی هەوڵی تازەلاوانی ئێران لە ڕۆژی یەکەم

تکواندۆکارانی تازە لاوی ئێران لە ڕۆژی یەکەمی پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی تازەلاوانی ئاسیا لە ئەردەن توانیان پێنج میداڵیای زێڕ، سێ زێو ویەک بڕونز بەدەس بینن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، دەهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی تازەلاوانی ئاسیا بە بەشداری ٣٣١تکواندۆکار لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ژوئیە بە میوانداری شاری "ئەمان " پێتەختی ئەردەن دەسپێکرا وڕۆژی دوشەممە بە ناساندنی کەسانی هەڵکەوتە کۆتایی پێ دێت. لە دوایین ڕۆژی ئەم پێشبڕکییانەدا پێنج نوێنەری کۆڕ وپێنج نوێنەری کچی ئێران لەگەڵ خەنیمەکانیان ململانی دەکەن .