سەرکەوتنی تیمی ئێران بۆ قۆناغی بەرلەفیناڵی ڕکابەریی پاڵەوانەتی تەمەن ژێر ٢١ ساڵی جیهان
هەڵبژاردەی باڵەی لاوانیی ئێران بە سەرکەوتن بەرامبەر بەحرەین چوو بۆ قۆناغی بەرلەفیناڵیی ڕکابەریی پاڵەوانەتی تەمەن ژێر ٢١ ساڵانی جیهان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵباژردەی باڵەی گەنجە ئێرانییەکان رۆژی چوار شەممە سێ بە سیفر بە سەر بەحرەین دا سەرکەوت،بە ٦ خاڵ لە ڕیزبەندیی دووهەمی گرووپی خۆی دا مسۆگەر بوو و چوو بۆ کۆری چوار تیمی سەرتری جیهان. گەنجانی بالەی ئێران لە قۆناخیی بەرایی کۆماری چک و تونێس یان شکست داوە و بەرامبەر ئیتالیا دۆراندی.
لە قۆناخی دووهەمیش ئێران توانی ئارژانتین و بەحرەین شکست بدات بەڵام بەرامبەر رووسیا دۆراندنی.
هەڵبژاردەی بالەی گەنجە ئێرانییەکان رۆژی هەینی دەبێ لە قۆناخی بەرلە فیناڵ بەرەو ڕووی بەرازیل بیت.
یاریی دیکەی بەرلەفیناڵ لە نێوان ئیتالیا و رووسیا دا ئەنجام ئەدرێت. بیستەمین خولی رکابەرییەکانیی بالەی پاڵەوانی تەمەن ژێر ٢١ ساڵی جیهان کە لە ١٨ـی ژوئییە بە میوانداریەتی مەنامەی بەحرەین دەستپێکراوە،٢٧ـی ژوئییە بە ناساندنیی تیمەکانی سەرتر کۆتایی پێدێت.