ته‌مووز 29, 2019 07:16 Asia/Tehran
  • بروسکەی پیرۆزبایی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران لە سەر ئاستی جیهان

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە دەرکردنی بروسکەیەک ، پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێرانی لە رکابەریە جیهانیەکاندا پیرۆزبایی کرد .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم بروسکەیەدا فەرمووی ، لاوانی ئازیز پاڵەوانەتیەکەی ئێوە پیرۆزبایی دەکەم ، دڵی گەلتان شادمان کرد سپاستان دەکەم .

 هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بە سەرکەوت لە بەرامبەر هەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا و بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانی جیهان.

 بیستەمین خولی یاریەکانی باڵەی پاڵەوانەتیی ژێر 21 ساڵی جیهاند ، 18 ی تەموز لە مەنامەی پێتەختی بەحرێن دەسپێبوو و رۆژی شەممە کۆتایی هات .