ته‌مووز 29, 2019 11:02 Asia/Tehran
  • رۆژنامەی پرۆسپێکت: کۆچەر بیرکار لە ڕیزی ۵۰ بیرمەندی ناسراوی جیهاندا

رۆژنامەی پرۆسپێکت-ی بریتانی، پێشبڕکێیەکی بۆ هەڵبژاردنی باشترین بیرمەندی ساڵ راگەیاندووە، کە ناوی ۵۰ بیرمەندی تێدایە و یەکێک لە بیرمەندەکانیش گەورە بیرمەندی کورد کۆچەر بیرکارە

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵانە ئەو پێشبڕکێیە ئەنجامدەدرێت و خەڵک لە تەواوی جیهان دەتوانن لە سەر ماڵپەرەکەی ئەو گۆڤارە دەنگ بدەن بەو بیرمەندەی کە لە ریزبەندی لیستە پێشکەشکراوەکەدا لایان پەسەندە.

 کۆچەر بیرکار، زانای کوردی خەڵکی گوندی نێ-ی مەریوان لە بواری زانستی بیرکارییە کە ساڵی رابردوو خەڵاتی فیڵدزی لە زانستی بیرکاریدا بەدەستهێنا کە بەرزترین خەڵاتە لەو زانستەدا.

لەو هەواڵەدا هاتووە:  بەپێی پرۆسپێکت، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە کاردەکاتە سەر خزمەتگوزاریە مرۆییەکان بە تەواوی جیهان و ریزبەندی لیستی ئەو بیرمەندانە روونیدەکاتەوە کە تواناکانیان تا چەند دەتوانێت جیاوازی لە زەوی دروست بکات.