زۆرانی پاڵەوانیی تازەلاوانی جیهان-بولگاریا؛ چوار وەرزشکاری ئێرانی ململانێکانیان بە سەرکەوتن دەسپێکرد
چوار وەزشکاری ئێرانی توانیان ڕێ پەیدا بکەنە قۆناخی چوار یەکی فیناڵی پێشبڕکێکانی پێنج کێشی یەکەمی رکابەرییەکانی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانیی جیهان لە بولگاریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پێشبڕکێکانی پێنج کێشی یەکەمی ڕکابەریی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانیی جیهان لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە لە شاری سوفیەی بولگاریا خەریکە بەڕێوە دەچێ کە ئەنجامی وەرزشکارانی ئێرانی تائێستا بەم شێوەی خوارەوەیە:
لە کێشی٤٨کیلۆگرام، "ڕەحمان عەموزاد" پاش پشوودان لە خولی یەکەم لە قۆناخی دووهەمدا بەئەنجامی دە بە سفرلە "نیکۆلازی سانتلادزە"ی گورجستانی بردەوە.
لە کێشی٥٥کیلۆگرام، "مەهدی وەیسی" پاش پشوودان لە خولی یەکەم لە خولی دووهەمدا بەئەنجامی دە بە سفر "ئالین سیوریچی" مولداوی بردەوە.
لە کێشی٦٥کیلۆگرامدا، "ئەمیر حوسێن موتەقی" لە خولی یەکەم بە ئەنجامی ١٢ بە یەک توانی "میکا لمکوئێل" لە ئەفریقای باشور شکست پێ بدا.
لە کێشی ٨٠ کیلۆگرامدا "ئەمیر حوسێن فیروزپور" پاش پشوودان لە خولی یەکەم، لە خولی دووهەمدا بە ئەنجامی دە بە سفر لە "یاش"ی هیندی بردەوە.
لە کێشی١١٠کیلۆگرام، "سالار حەبیبی" لە خولی یەکەم بەئەنجامی یازدە بە سفر توانی خەنیمەی بلاروسی خۆی"ستێپان عەلی ئاکسی ئۆف" شکست بدا. ناوبراو لە خولی دواتر و لە قۆناخی چواریەکی فیناڵ لەگەڵ "داوید مەچیدلیدزە"ی ئۆکراینی دەکەوێتە ململانێ.