پاڵەوانیی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران لە تۆرنۆمنتی جیهانیی پورتوگال
هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بەسەرکەوتن لە سێ یاریی خۆیدا لە تۆرنۆمێنتی جیهانیی پورتوگال، پاڵەوانیی ئەو ڕکابەرییانەی بەخۆتەرخان دا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ وەرزشکارانی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران کە بۆ ئامادەبوون لە تۆرنۆمێنتی جیهانیی پورتوگال بەرەو پورتۆ کەوتبوونەڕێ، سێهەمین و دوایین یارییان لەو تۆرنۆمێنتە لەهەمبەر تیمی میواندار بەڕێوە برد و تێیدا توانیان بە دەسخستنی ٧٤ ئیمتیاز یارییەکە ببەنەوە.
وەرزشکارانی ئێرانی لەکاتێکدا ئەو یارییەیان سەرکەوتووانە تێپەڕاند کە لە دوو یاریی دەسپێکیش بەریز تیمەکانی سلۆڤاکی و دانمارکیان شکست دابوو. بەم چەشنە هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بەدەس خستنی پلەی پاڵەوانیی کۆتایی هێنا بەکارەکەی لە تۆرنۆمێنتی جیهانیی پورتوگال.
هەڵبژاردەی باسکە کە بۆ ئامادەبوون لە مۆندیالی٢٠١٩ی چین خۆی ئامادە دەکا سبەی بەرەو ڕووسیا دەکەوێتەڕێ هەتا بەشداری تۆرنۆمێنتی جیهانیی ئەو وڵاتەش بێ. هەڵبەت وەرزشکارانی ئێرانی پێش دەسپێکرانی ململانێکانیان لە مۆسکۆی بەڕێوەبەری ڕکابەرییەکان، چەندین کۆڕی پرۆڤە لەو شارە بەڕێوە دەبەن کە لەماوەی رۆژانی ٩ هەتا ١١ ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێ.
تۆرنۆمێنتی ڕووسیا لە یازدەی گەلاوێژەوە دەس پێ دەبێ وسێ رۆژ دەخایەنێ. تیمی ئێران لە رۆژی یەکەمدا بەتیروپشک رۆژی پشوودانیەتی و پاشان بەریز لەگەڵ تیمەکانی ئۆردۆن و ڕووسیا دەکەوێتە ململانێ. ئەو دوو یارییە ١٢ و ١٣ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، مۆندیالی٢٠١٩ی باسکە مانگی خەرمانان و بەئامادەبوونی ٣٢ تیم بەڕێوە دەچێ. هەڵبژاردەی باسکەی ئێران لە گرووپی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانە، لەگەڵ تیمەکانی تونس، ئیسپانیاو پۆرتۆریکۆ هاوگرووپە.