دەسپێکرانی پێشبڕکێکانی هەندبال(تۆپی دەست)ی خانمانی ئومێدی یانەکانی ئێران لە سنە
ئاب 03, 2019 19:29 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی هەندبالی خانمانی ریزی تەمەنیی ئومێدی یانەکانی ئێران رۆژی شەممە لە شاری سنە بەئامادەبوونی ١٧ تیم بۆماوەی شەش ڕۆژ دەسپێکرا.
ئەو پێشبڕکێیانە لە سێ گرووپی چوار تیمی و گرووپێکی پێنج تیمی و سەرجەم لە چوار گرووپدا هەر رۆژ لە سنە بەڕێوە دەچێ و رۆژی هەینی١٨ی گەلاوێژ بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆتایی و بەخشرانی خەڵاتی تیمە سەرکەوتووەکان کۆتایی پێ دێ.
یاریی دەسپێکی ئەو پێشبڕکێیانە ئەمڕۆ لەنێوان تیمەکانی مەریوان و چوارمەحال و بەختیاری بەڕێوە چوو کە تیمی مەریوان بە ئەنجامی١٩ بە١٥ بەسەر خەنیمەکەیدا سەرکەوت و یەکەم بردنەوەی خۆی مسۆگەر کرد.