ئێران بوو بە پاڵەوانی ئیسکواشی پیاوانی ڕۆژاوای ئاسیا
لە چوارەمین ڕۆژی پاڵەوانیەتی ئیسکواشی پیاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا ؛ ئێران و قەتەر لە پێشبڕکێی هەستیار و چارەنووس سازدا ئێران بە دوو بە سەر یەک سەرکەوت تا میوانداریەتی چوار بوردی جامی پاڵەوانیەتی بە خۆ تەرخان بدات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سەحەری کوردی لەو کێبەرکێیانە دا عەلیڕەزا شاملی سێ بە یەک لە ئوزلان ئەمجەدی بردەوە . سەجاد زارعیان سێ بە سیفر لە عەمار ئەلتەمیمی شکستی خوارد و سەمیعوڵڵا قاسد ئابادی دوو بە یەک حەمد ئەلئەمیری شکست دا . قەتەر بە سێ بردنەوە پلەی دووهەمی بە دەس هێنا . و تیمەکانی کوەیت ئێراق و تیمی نیشتمانی تازە لاوانی ئێران لە پلەکانی سێهەم تا پێنجەم دا ڕاوەستان . هادی حەق شناس پارێزگار بەهمەن تەیبی بەڕێوە بەری گشتیی وەرزش و لاوانی گولستان و سلێمانی سەرۆکی فدراسیونی ئیسکواش مێداڵیای پاڵەوانیەتی تیمەکانی براوەیان دابەش کرد . سێهەمین خولی کێبەرکێیەکانی ئیسکواشی پیاوانی ڕوژئاوای ئاسیا لە دوو بەشی تاکەکەسی و تیمیی بە ئامادە بوونی تیمەکانی نیشتمانی گەورە ساڵان و تازە لاوانی ئێرانی و تیمەکانی نیشتمانی کوەیت قەتەر و ئیراق لە دەی گەلاوێژەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ماڵی ئیسکواشی گورگان بەڕێوە چوو .