ئێران بوو بە پاڵەوانی زۆرانی فەڕەنگیی تازەلاوانی جیهان
ئاب 05, 2019 09:30 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی تازەلاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چوارەمین جار بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێ جیهانیەکانی بولگاریا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێشبڕکێکانی زۆرانی فەڕەنگیی تازەلاوانی جیهان لە رۆژی دووی ئابەوە تا دوێنێ یەکشەممە لە شاری سوفیەی بولگاریا بەڕێوەچوو و لە کوتاییدا ، هەڵبژاردەی ئێران بە وەدەسهێنانی چوار مەدالیای زێڕ و 148 خاڵ بە دەسەڵات و بۆ چوارەمین جار بە نازناوی پاڵەوانەتیی جیهان گەیشت .
دوای ئێران ، هەڵبژاردەکانی کۆماری ئازەربایجان و روسیا بەڕیز بە 123 و 99 خاڵ بوون بە دوهەم و سێهەم .