پێشانگای وێنەیی کۆچی زۆرەملێی کوردەکان لە تاران کرایەوە
پێشانگای وێنەیی هونەرمەندێکی کورد، لە ژێرناوی "هه‌رێمی حه‌یرانی" سه‌باره‌ت بە ئێش و ئازارەکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له تاران کرایه‌وه.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، بەشداریی له کردنه‌وه‌ی پێشانگای فۆتۆگرافی "هه‌رێمی حه‌یرانی" له به‌رهه‌مه‌کانی "محەمەد سەیاد" سه‌باره‌ت به کۆڕەوی ساڵی ۱۹۹۱ بۆ ئێران کرد.
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "عه‌باس عه‌بدوالله" ئامادەی کردنەوەی پێشانگای "محەمەد سەیاد" فۆتۆگرافەری ناودار و بەئەزموونی ئێرانی بە ناونیشانی "هه‌رێمی حه‌یرانی" (اقلیم حیـرانی) لە گەلەری "نبش"ی شاری تاران بوون.
"محەمەد سەیاد" فۆتۆگرافەری بە ئەزموون و ناودار و یەکێک لە ۵ فۆتۆگرافەری ئێرانییه کە نزیکەی ۵۰ ساڵە لە بواری هونەریدا کار و چالاکی دەکات.
محەمەد سەیاد لە پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی"دا نزیکەی ۱۰۰ وێنە و تابلۆی نەخشاندووه لە کۆڕەوەکەی بەهاری ساڵی ۱۹۹۱ سه‌باره‌ت به کوردەکانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران بە هۆی گوشاریی حکومەتی بەعس و سەدامی دیکتاتۆڕه‌وه.
لەم پێشانگایەدا وێنەکانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆچی جەماوەریی کوردستانی عێراق دانراوە و به لێهاتووییه‌وه به وێنه‌کانی توانیبووی خەڵکانی ئێران، جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی بە ئێش و ئازارەکانی میللەتی کورد لەو سەردەمەدا ئاشنا بکات.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" دەستخۆشی، پیـرۆزبایی و ماندوونەبوونی ئاراستەی "محەمەد سەیاد" کرد و هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئه‌م وێنانه بە شێوەی کتێب بڵاوبێته‌وە، بۆ ئەوەی هەموو کەس لە هەر شوێنێکی کوردستان و جیهان سوودی لێوەربگرێت.