ئاب 05, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • لە پێشبڕکێکانی تێکواندۆی خانمانی ئێران لە تەورێز، پارێزگای ئەلبورز بوو بەپاڵەوان

پارێزگای ئەلبورز بوو بەپاڵەوانی پێشبڕکێکانی تێکواندۆی خانمانی ئێران کە لە تەورێز بەڕێوە دەچوو.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە تیمی تێکواندۆی خانمانی ئەلبورز بە دەس خستنی میدالیای زێڕ و سێ زیو پلەی پاڵەوانیی بیست و چوارەمین خولی پێشبڕکێکانی تێکواندۆی پاڵەوانیی ئێران لە تەمەنی گەورەساڵانی بەدەست هێنا.

ئەو خولەی پێشبڕکێکان لەکاتێکدا لە تەورێز کۆتایی پێهات کە تیمی مازەندەرانیش بە دەس خستنی دوو زێڕ، دوو زیو و بڕۆنزێک پلەی دووهەم و تیمی تارانیش بە زێڕێک و دوو بڕۆنز پلەی سێهەمیان بەخۆتەرخان دا.

بیست و چوارەمین خولی پێشبڕکێکانی تێکواندۆی پاڵەوانیی خانمانی ئێران لە تەورێز بەئامادەبوونی ٣٣٩ تێکواندۆکار لە بیست و نۆ تیمی جۆراوجۆری پارێزگاکان بەڕێوە چوو.