ئاب 05, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • شکستی تیمی تۆپی پێ عەرەبستان لەبەرانبەر کوەیت لە پێشبڕکیکانی ڕۆژئاوای ئاسیا

تیمی نیشتمانی تۆپی پێ عەرەبستان لە یەکەم یاری خۆیدا لە کێبەرکیکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە بەرانبەر کوەیت یاریەکەی دۆڕاند .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، تیمی فوتباڵی عەرەبستان لە یەکەم یاری خۆیدا لە کێبەرکیکانی ڕۆژئاوای ئاسیا شەوی ڕابردوو لە بەرانبەر کوەیت یاری کرد وبە ئاکامی دوو بەسەر یەک یاریەکی دانا. عەرەبستان لەم پێشبڕکییانەدا سەرەتا لە دەقەی سێزدە گۆڵی دا لە کوەیت بەڵام لە درێژەدا ولەدەقەکانی ٢٤ و٦٦ کوەیت گۆڵی دا لە عەرەبستان . ئەم یاریە لە شاری هەولێری عێراق بەڕێوە چوو. بەم ئەنجامە ، کوەیت بە سێ خاڵ لەسەرووی خشتەکەدایە  . عەرەبستانیش لە پلەی سێهەم دایە . سەعودیەکانیش لە یاری دوایی خۆیان ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ بەحرەین یاری دەکەن. تیمی نیشتمانی عەرەبستان بە پێی ناساندنی ئاروە ڕنار ی فەرانسی وەکوو سەریاری ئەم تیمە ، لەگەڵ یوسیف عەنبەر ڕاهێنەری خۆی لە پێشبڕکیکانی ڕۆژئاوای ئاسیا ئامادە بووە.