شاخەوانی کەمئەندامی مەهابادی بە سەر چیای ئاگری سەرکەوت
ئاب 06, 2019 14:43 Asia/Tehran
سەرۆکی لێژنەی شاخەوانیی مەهاباد وتی: شایان ڕەحیمی" شاخەوانی کەمئەندامی خەڵکی مەهاباد توانیوە بە سەر چیاوی ئاگری وەکوو بەرزترین چیای وڵاتی تورکیا سەرکەوێ.
"دیاکۆ ئەفشۆردێل" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا وتی: ئەم وەرزشوانە کەم ئەندامە کە تەمەنی ٢٨ ساڵە و دەستی چەپی نوقسانە، توانی هاوڕێ لەگەڵ تیمێکی شاخەوانی بە سەر چیای پێنج هەزارو ٢٣٢ مەتریی ئاگری سەرکەوێ.
ناوبراو وتیشی: ئەم لاوە لێهاتووە مانگی رابردوویش توانیبووی بە سەر چیای سەبەلان سێهەمین چیای بەرزی ئێران بە بەرزایی چوار هەزار و ٨٨١ مەتر سەرکەوێ.
چیاوی ئاگری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بە پێنج هەزار و ٢٣٢ مەتر بەرزایی بە بانی تورکیا بەناوبانگە؛ ئەم چیایە خاوەنی دوو گڕکانی کوژاوەیە و لە سنووری نێوان ئێران، نەخجەوان و ئەرمەنستاندا هەڵکەوتووە.