ئاب 10, 2019 07:23 Asia/Tehran
  • 9 مەدالیای رەنگاڕەنگ بۆ زۆرانبازانی ئێرانی

نوێنەرانی زۆرانی ئێران لە پێشبڕکێ نێودەوڵەیتەکانی زۆرانی ئازاد و فەڕەنگیی خەڵاتی گەورەی گورجستان بە 9 مەدالیای رەنگاڕەنگ گەیشتن.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رۆژی هەینی و لە کۆتایی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی خەڵاتی گەورەی گورجستان لە لقی فەڕەنگیدا ، حامیدی تاب لە  کێشی 67 کیلۆدا و رامین تاهیری لە کێشی 87 کیلۆدا بۆ ئێران مەدالیای زێڕیان وەدەسهێنا .

زۆرانبازانی دیکەی ئێرانییش لە پێشبڕکییانەدا 2 مدالیای زیو و 5 مەدالیای برۆنزیان وەدەسهێنا.

پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی خەڵاتی گەورەی گورجستان رۆژانی 8 و 9 ی ئاب لە شاری تفلیس بەڕێوەچوو .