ئاب 11, 2019 12:04 Asia/Tehran
  • والیباڵی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن؛ سەرکەوتنی تیمی ئێران بەرامبەر بە مەکزیک

تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە دووەم یاریی ڕکابەرایەتیی هەڵبژاردەی والیباڵی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن بە ئەنجامی ٣ بە ٠ لە مەکزیکی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە گرووپی ٥ی ڕکابەرایەتی والیباڵی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن لەگەڵ تیمی مەکزیک چوە مەیدانەوە  و لە سێ سێتی یەک لە دوای یەک بردیەوە.

تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران  ئەمڕۆ یەکشەممە لە سێهەمین  و گرینگترین یاریی ئەم قۆناغەدا لەگەڵ تیمی لێهاتوویی ڕووسیا دەچێتە مەیدانەوە.

تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ڕۆژی هەینیش لە یەکەم یاریی خۆی لەو قۆناغەی ڕکابەرایەتییەکاندا بە ئەنجامی ٣ بە ٢ لە کوبای بردەوە.

ڕکابەرایەتی والیباڵی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی ژاپۆن لە ٩ هەتا ١١ی ئاگوست لە ٦ گرووپی چوار تیمی بەڕێوە دەچێ و لە ئاکامدا تیمی سەرکەوتووی هەر گرووپێک ئیزنی چوونە نێو ئۆلەمپیک بە دەست دێنی.

تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران هاوڕێ لەگەڵ ڕووسیا، کوبا و مەکزیک بۆ بە دەست هێنانی ئیزنی بەشداری لە ئۆلەمپیک لە شاری سەنت پێتێرزبوورگ پێکەوە ڕکابەرایەتیی دەکەن.

سەرپەیڤ